هەرێم نیوز
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران بانگهێشتی نوێنەرایەتی و كونسوڵی چەند وڵاتا تێكی بیانی كرد بۆ بینینی فیلمی كوردی 09 لە پاش كۆتایی نمایشەكەش پشتیوانی حكومەتی بۆ بەرهەمە هونەرییەكان دووپاتكردەوە.
لەدوای نمایشەكەش قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلاپەڕەی فەرمی خۆی لەفەیسبوك، نووسیویەتی: "خۆشحاڵین کۆمەڵێک سینەماکاری بە توانا و گەنجی کورد كە بە متمانە و باوەڕبەخۆبوونێکی بەهێزەوە بەرەو بەپیشەسازیكردنی سینەما و بونیادنانی سینەمای پڕۆفیشناڵ هەنگاو دەنێن. ئەمڕۆ بە شانازییەوە لەگەڵ کۆمەڵێک دیپلۆماتکاری بیانی لە هەولێر سەیری فیلمی 09 مان کرد کە بەرهەمێکی کوردی نیشتمانییە."
دەشنوسێت، فلمێکی جوان و سەرنجراکێشە، گەر بمانەوێ پشتگیری ئەم گەنجانە بکەین، بابچین بۆ سەیرکردنی فیلمەکەیان.