هەرێم نیوز
نزیكەی 30 كەناڵی تەلەفزیۆنی لەپارێزگای دهۆك مۆڵەتیان نییەو وەزارەتی ڕۆشنبیریش لەبڕیارێكدا پەخشی ئەو كەنالانەی راگرت تا ئەو كاتەی رێكاره‌كانی ده‌رهێنانی مۆڵه‌ت ته‌واو ده‌كه‌ن.
بەپێی نوسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان،کەواژۆی ئه‌یاد نه‌قیب خان ئاڤده‌ل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی دهۆک لەسەرە بڕیاردراوە به راگرتنی په‌خشی 30 كەناڵی راگەیاندن، تاوه‌كو رێكاره‌كانی ده‌رهێنانی مۆڵه‌ت ته‌واو ده‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه روبه‌ڕو رێكاری یاسایی ده‌بنه‌وه.
لەبڕیارەكەدا هاتووە، كه‌ناڵه‌كانی (نیوماكس، نیبه‌ر ، بفرین، هه‌ڤره‌نگ ، نوبار، تاڤ، ئۆرسات، سه‌ما، سیما، كانی، ئاقڵ، یه‌كگرتو، بادینان، هه‌ست، بیلان، گه‌لا ئاكرێ، رڤند، یاد، هێڤان، ده‌ڤه‌ر، شیلادزێ، زاوا، نیروژ، هێڤا دیكۆمێنتاری، نویده‌م، ئازادی هه‌ركی، ئامه‌د TV2، داستیا، ATV، MTV) ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه، به راگرتنی په‌خشی كه‌ناڵه‌كانتان، تاوه‌كو رێكاره‌كانی ده‌رهێنانی مۆڵه‌ت ته‌واو ده‌كه‌ن.