دواین هەواڵ

وەرزش‌

 10/05/2021

تورکەکان قاییل نین، فیناڵ بۆ وێمبڵی

دانەر ئەسڵان

بە ئەگەرێکی زۆرەوە یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگ لە نێوان چێڵسی و مانچستەر سیتی دەگوازرێتەوە یاریگای وێمبڵی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ... ئەمەش لە کاتێک دایە کە تورکیا کەرەنتین کراوەتەوە و بەریتانیا ڕێگا بە هاوڵاتیانی نادات بەرەو ئەو وڵاتە بڕۆن.
ئەگەر ئەوە ڕوو بدات ئەوا یانەی چێڵسی لە ماوەی 14 ڕۆژدا 2 یاری کۆتایی لە وێمبڵی ئەنجام دەدات:
شەوی 15 - 5
یاری کۆتایی FA کاپ
چێڵسی X لیستەر
شەوی 29 - 5
یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگ
چێڵسی X مانچستەر سیتی
لەو نێوەندەش دا چێڵسی 2 یاری خۆی بەرامبەر بە یانەکانی ئەرسیناڵ و لیستەر ئەنجام دەدات و دوا یاری وەرزەکەشی لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێت بەرامبەر بە یانەی ئەستۆن ڤیلا.
لە ماوەی 3 شەودا 2 جار بەرامبەر بە لیستەر دەبێتەوە پێش ئەویش ئەرسیناڵ بەم شێوەیە:
شەوی 12 - 5 گەڕی 36 ی پریمەرلیگ
چێڵسی - ئەرسیناڵ - دێربی لەندەن
شەوی 15 - 5
فیناڵی جامی یەکێتی یانەکانی ئینگلتەرا
چێڵسی - لیستەر
شەوی 18 - 5 گەڕی 37 ی پریمەرلیگ
چێڵسی - لیستەر
شەوی 23 - 5 گەڕی 38 ی پریمەرلیگ
ئەستۆن ڤیلا - چێڵسی
شەوی 29 - 5
فیناڵی چامپیۆنس لیگ
چێڵسی - مانچستەر سیتی
لە بەرامبەر یانەی چێڵسی لەندەنی کە زۆربەی کاتەکانی لە لەندەنی پایتەخت و لە یاریگای سترامفۆرد بریدجی تایبەت بە خۆیەتی و نزیکە لە وێمبڵی و لەویش یارییەکی کۆتایی دەکات پێش یارییە کۆتاییەکەی چامپیۆنس لیگ.
یانەی مانچستەر سیتی دوور دەبێت لە لەندەنی پایتەخت
شەوی 14 - 5 گەڕی 36 ی پریمەرلیگ
نیوکاسڵ - مان سیتی
شەوی 18 - 5 گەڕی 37 ی پریمەرلیگ
برایتۆن - مان سیتی
شەوی 23 - 5 گەڕی 38 ی پریمەرلیگ
مان سیتی - ئیڤەرتۆن
شەوی 29 - 5
فیناڵی چامپیۆنس لیگ
مان سیتی - چێڵسی
بەم شێوەیەش بێت ئەگەر هات و یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگ لە ئیستانبوڵەوە گواسترایەوە بۆ لەندەن ئەوا یانەی چێڵسی لەندەنی ئاسودەتر دەبێت وەک لە یانەی مانچستەر سیتی بۆ ڕۆیشتن بۆ وێمبڵی، چونکە هێند دوور نییە لە یاریگای سترامفۆرد بریدجی تایبەت بە بلوزەوە لە خۆرئاوای لەندەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP