هەرێم نیوز
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، بەمه‌رسوومێكی نوێی باری نائاسای نیشتمانی سەبارەت به عێراق و سووریا و ژماره‌یه‌ك لەوڵاتانی ئه‌فریقایی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی تر درێژ كرده‌وه.
بەپێی مەرسومەكە، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، بۆی هه‌یه موڵك و سامانی كه‌سانی سه‌ر به‌و وڵاتانه بلۆك بكات و رێگری له ناردنی كاڵا بۆ ئه‌و وڵاتانه بكات.
ئه‌مه‌ریكا باری نائاسای لەبارەی سوریاوە 11ی ئایار - 2004، راگه‌یاند، ئه‌و كات جۆرج بوشی كوڕ سه‌رۆكی وڵاته‌كه بوو. واشنتن رای وابوو دیمه‌شق بووه‌ته مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایش و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا.
له باره‌ی عێراقیشه‌وه، له سه‌روبه‌ندی هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆسه‌ر عێراق، ئه‌و بڕیاره ده‌ركرا و عێراق به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نائاسایی بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا له‌قه‌ڵه‌مدرا.
جۆبایدن، له كاتی واژووكردنی مه‌رسوومه‌كه‌ی تایبه‌ت به عێراق، وتی: هێشتا ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق و گێڕانه‌وه‌ی ئاشتی و ئاسایش هه‌ن.