دواین هەواڵ

وەرزش‌

 پێش 2 هەفتە

هۆكاری‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ یاریزان له‌ كاتی داکەندی درێسدا چییە؟

  1. هه‌رێم نیوز
    له‌ كاتی یاریه‌كاندا هه‌ر یاریزانێك درێسه‌كه‌ی‌ دابكه‌نێت، ئه‌وه‌ له‌لایه‌ن دادوه‌ری‌ یاریه‌كه‌وه‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌ مسۆگه‌ری‌ پێده‌درێت.

    تا ئێستا هۆكاری ئه‌وه‌ت زانیوه‌ بۆچی ئه‌و یاسایه‌ دانراوه‌؟


     له‌ ساڵی 2004 دیگۆ فۆرلان، یاریزانی ئۆرۆگوانی‌ له‌كاتی‌ تۆماركردنی گۆڵێكدا بۆ یانه‌ی‌ مانشته‌ر یونایتد درێسه‌كه‌ی‌ داكه‌ند، دوای‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ یاریه‌كه‌ له‌ پاش گۆڵه‌كه‌، یاریزانه‌كه‌ هه‌ر به‌ سنگی روته‌وه‌ به‌رده‌وامیدا به‌ یاریه‌كه‌و درێسه‌كه‌ی‌ گرت به‌ ده‌سته‌وه‌، له‌گه‌ڵ وه‌ستانی یاریه‌كه‌ش درێسه‌كه‌ی‌ له‌به‌ركرده‌وه‌، ئه‌م روداوه‌ بوه‌ هۆی ئه‌وه‌ی‌ دیارده‌ی‌ داكه‌ندنی درێس په‌ره‌ بسه‌نێت، ئه‌مه‌ش پاڵی به‌ كۆمپانیا سپۆنسه‌ره‌كانه‌وه‌ نا كه‌ لۆگۆی بازرگانیان هه‌بو به‌سه‌ر درێسه‌كانه‌وه‌، داوا له‌ فیفا بكه‌ن رێگه‌ له‌و دیارده‌یه‌ بگرن به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ له‌ هه‌ستیارترین كاتی یاریه‌كه‌ كه‌ گۆڵ تۆماركردنه‌ داكه‌ندنی درێسه‌كان لۆگۆكانی ده‌شارده‌وه‌.

    له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و داوایه‌ فیفا یاسایه‌كی ده‌ركرد، كه‌ به‌پێی یاساكه‌ هه‌ر یاریزانێك درێسه‌كه‌ی‌ دابكه‌نێت، ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ زه‌ردی پێ بدرێت له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه‌.

    به‌پێی ماده‌ی‌ 12ی‌ یاری تۆپی پێ، ئه‌وه‌ به‌سه‌ر یاریزاندا سه‌پێنراوه‌ له‌ كاتی تۆماركردنی گۆڵ، زیاده‌ڕه‌وی نه‌كات له‌ خۆشی ده‌ربڕین.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP