هه‌رێم نیوز
سایتی /المشاریق/، له راپۆرتێكدا ئاشكرایده‌كات، به‌رپرسانی ئێرانی له ره‌فتاری میلیشیا عێراقییه‌كان توڕه‌ن و ته‌نانه‌ت عه‌لی خامه‌نه‌ئی، ئه‌و میلیشیانه‌ی كه ئه‌وان پشتیوانیان ده‌كه‌ن به "دز" ناوبردوه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، هۆكاری ئه‌و توڕه‌یی خامنه‌یی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دیارنه‌مانی پاره‌یه‌كی زۆر كه به‌ڕێوه‌بوه بۆ تاران، له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ململانێی توند له نێوان ئه‌و میلیشیانه له‌سه‌ر هه‌ژمون و پاره.
سایته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، له‌لایه‌ن ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێرانه‌وه، راپۆرتێك دراوه به رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران تێیدا نیگه‌رانی خۆی نیشانداوه له دیارنه‌مانی چوار ملیار دۆلار كه له به قاچاخبردنی چه‌ك و چۆڵ و ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابوردو ده‌ستخراوه‌و له دوای ئه‌و راپۆرته‌شه‌وه، عه‌لی خامه‌نه‌ئی ئه‌و میلیشیانه‌ی به "دز" ناوبردوه.
له‌لایه‌ن ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێرانه‌وه، راپۆرتێك دراوه به رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران تێیدا نیگه‌رانی خۆی نیشانداوه له دیارنه‌مانی چوار ملیار دۆلار
زیاد سه‌نجه‌ری، رۆژنامه‌نوس و شرۆڤه‌كار باسی له‌وه‌كردوه "ئه‌و میلیشیانه له ساڵانی رابوردو له چالاكی نامه‌شروع پاره‌یه‌كی زۆریان كۆكردوه‌ته‌وه، كه به ملیاره‌ها دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، ئه‌و چالاكیانه‌ی ئه‌وان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، بریتین له به قاچاخبردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر و چه‌ك و نه‌وت و وه‌رگرتنی باج و سه‌رانه‌و "پیاده‌كردنی هه‌مو جۆره گه‌نده‌ڵییه‌كی ئیداری و دارایی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان."
ته‌شه‌نه‌كردنی گه‌نده‌ڵی
سه‌نجه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، گروپه میلیشیاكان، له گه‌نجینه‌ی دارایی عێراق به‌وپێیه‌ی به‌ستراونه‌ته‌وه به حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، له ساڵی رابوردودا 2.6 ملیار دۆلاریان پێدراوه.
به وته‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه "نیوه چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی كه به 120 هەزار چه‌كدار خه‌مڵێنراون، ته‌نها ناون له سه‌ر كاغه‌ز و مانگانه موچه‌ی ئه‌و ناوانه بۆ سه‌ركرده‌ی میلیشیاكان ده‌ڕوات".
هاوكات وتویه‌تی "رۆژ به رۆژ ئه‌و فه‌رماندانه ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه، تاران له ئێستادا نیگه‌رانی گه‌وره‌ی لێنیشتوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌و گروپانه به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و تاقمه‌كانی خۆیان به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی و ئه‌جێنداكانی ئێران‌دا زاڵ بكه‌ن".
زیاد سه‌نجه‌ری، ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، كه ئه‌و میلیشیانه سه‌رقاڵی قه‌به‌كردنی سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌یانن و پشكی گه‌وره له‌و پاره‌یه‌ی ده‌ستیان ده‌كه‌وێت بۆخۆیان هه‌ڵیده‌گرن، له‌بری ئه‌وه‌ی راده‌ستی كۆماری ئیسلامی ئێرانی بكه‌ن.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێرانی ئیسماعیل قائانی له‌و سه‌ردانه‌ی دواییدا بۆ عێراق ئه‌نجامیدا چاوی كه‌وتوه به فه‌رمانده‌ی میلیشیاكان و په‌یامێكی سه‌رزه‌نشت و هۆشداری له عه‌لی خامنه‌ئی-یه‌وه پێگه‌یاندون سه‌باره‌ت به ده‌رچون له گوێڕایه‌ڵی و پابه‌ند نه‌بون به راده‌ستكردنی پاره به ئێران.
په‌یامێكی سه‌رزه‌نشت و هۆشداری له عه‌لی خامنه‌ئی-یه‌وه پێگه‌یاندون سه‌باره‌ت به ده‌رچون له گوێڕایه‌ڵی و پابه‌ند نه‌بون به راده‌ستكردنی پاره به ئێران
زۆرێك له چاودێران پێیانوایه ده‌سه‌ڵاتی ئێران به‌سه‌ر میلیشیا عێراقییه‌كان به‌هۆی كوژرانی قاسمی سلێمانی، لاوازبوه، به‌وپێیه‌ی سلێمانی هه‌ژمونێكی به‌هێزی هه‌بو به‌سه‌ر ئه‌و میلیشیانه‌داو سه‌رباری ئه‌وه‌ش كه چه‌ندین جار قائانی سه‌ردانی عێراقی كردوه‌و چاوی به فه‌رمانده‌كانی ئه‌و میلیشیانه كه‌وتوه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه خۆی به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنێت.
ژێرڕكێفخستنه‌وه‌ی میلیشیاكاندا
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شێخ سائیر ئه‌لبه‌یاتی، كه یه‌كێكه له سه‌رۆك هۆزه‌كانی عێراق، باسی له‌وه‌كردوه، ئێرانییه‌كان له ئێستادا له‌به‌رده‌م روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی به‌هێزدان كه خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه چۆن جارێكی تر میلیشیاكان بخه‌نه‌وه ژێر ركێفی خۆیان وه‌ك سه‌رده‌می قاسمی سوله‌یمانی.
ئه‌وه‌شی وتوه، كه "ئه‌و میلیشیانه له ئێستادا وه‌ك مافیا مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و ئاستی ركه‌به‌ریی له‌ناوخۆیاندا گه‌شتوه‌ته پاكتاوكردنی یه‌كتر له پێناو ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ناوچه‌و ئیمتیاز و ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌ستیان ده‌كه‌وێت به مه‌به‌ستی گه‌وره‌كردنی داهاته داراییان و هه‌ڵگرتنی بۆخۆیان.
ته‌ئكیدیشی له‌وه‌كردوه‌ته‌وه، "مه‌ترسی هه‌یه كاروباره‌كانی له ده‌ست ده‌ربچن".
له چه‌ند هه‌فته‌ی رابوردودا به‌هۆی ناكۆكی له‌سه‌ر پاره‌و هه‌ژمون، ژماره‌یه‌ك كرده‌ی كوشتن له‌نێوان ئه‌و میلیشیانه رویدا‌و چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كیان له یه‌كتر كوشت.
به‌هۆی ناكۆكی له‌سه‌ر پاره‌و هه‌ژمون، ژماره‌یه‌ك كرده‌ی كوشتن له‌نێوان ئه‌و میلیشیانه رویدا‌و چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كیان له یه‌كتر كوشت
له دیارترینی ئه‌و كرده‌وانه كوشتنی محه‌مه‌د ره‌حیم شه‌مه‌ری، سه‌ركرده‌ی میلیشیا عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق بو له 16ی شوباتی رابوردو له‌ناوچه‌ی شوعله‌ی به‌غداد.
له‌لایه‌ن عه‌سائیبه‌وه میلیشیا ركه‌به‌ره‌كان به كوشتنی شه‌مه‌ری تۆمه‌تباركرا به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی گروپێك ده‌ستنیشان بكه‌ن.
له 20ی شوباتیشدا، له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، گروپی حیزبوڵا كوژرانی عه‌مار ئه‌بو یاسر، كه ناوی راسته‌قینه‌ی عه‌مار عه‌بد حسێن هادی عه‌بودی بو، راگه‌یاند.
عه‌بودی پۆسته‌كه‌ی له‌ناو حیزبوڵادا بریتی بو له فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی و مه‌یدانی هێزه تایبه‌ته‌كانی گروپی حیزبوڵا‌و یه‌كێك بو له‌سه‌ركرده‌كانی لیوای 47، به‌هۆی بۆمبێكی لكێنراو به ئۆتۆمۆبێله‌كه‌یه‌وه له‌ناوچه‌ی جه‌رف سه‌خری باشوری به‌غدا كوژرا.
لیوای 47 له‌ناو حیزبوڵا، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه هه‌یه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی شێخ سائیر ئه‌لبه‌یاتی، ململانێ و پاكتاوكردنه‌كان له نێوان میلیشیاكاندا به‌رده‌وامه‌و كه‌وتوه‌ته سه‌رپێ".
رونیشیكردوه‌ته‌وه، له ئێستادا ئێران سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی پلانێكه بۆ داڕشتنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری میلیشیاكان و هێنانه‌وه‌یان بۆ ناو ریز و ده‌ستبه‌رداربون له‌و سه‌ركرده‌و گروپانه‌ی كه پێیوایه بۆ پرۆژه‌و ئه‌جێنداكانی ئێران دڵسۆز نین و ته‌نها به دوای خۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنه‌وه‌ن.
دو هەفتە لەمەوبەر قائانی لەگەڵ سەرکردەی میلیشیاکان کۆبوەوە
ئیسماعیل قائانی، جێگره‌وه‌كه‌ی قاسمی سوله‌یمانی له پۆستی
فه‌رمانده‌یی /فه‌یله‌قی قودسی/ ئێران، لە 6-4-2021 بە نهێنی كۆتایی به‌سه‌ردانێكی خۆی بۆعێراق هێنا
كه دو رۆژ مابوەوە.
لەکاتی سەردانەکە سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، كه ناوی ئاشكرا نه‌كرا، بۆ سایتی
/ئه‌لعه‌ره‌بی ئه‌لجه‌دید/ قسەیکردبو، ئەوەى ئاشکراکرد، لەو سەردانەدا قائانی چاوی به مسته‌فا كازمی نه‌كه‌وت، به‌ڵام چه‌ندین
سه‌ركرده‌ی حكومی و سه‌ركرده‌ی گروپه چه‌كداره‌كانی شیعه‌ی بینی.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه پشتڕاستیكرده‌وە، سه‌ردانه‌كه‌ی قائانی په‌یوه‌ندی
به گه‌ڕی دیالۆگی ستراتیژی نێوان ئه‌مه‌ریكاو عێراقه‌وه هه‌بو كه 7-4-2021 ده‌ستپێکردو تەئکیدى لەوەکردەوە کە هەمو رێگەیەگ بگیرێتەبەر بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا.
ناجیح میزان، شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی دەربارەى سەردانەکەى فەرماندەى فەیلەقی قودس بە سایتەکەى وت: سه‌ردانه‌كه‌ی قائانی
ئه‌وه‌ی رونكرده‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ئێران له پشت سه‌رجه‌م ئه‌و
هێرشانه‌وه‌یه ده‌كرێته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و
ده‌یه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه فشار بخاته سه‌ر واشنتن تا ئه‌و سزایانه‌ی
به‌سه‌ریدا سه‌پاندویه‌تی به‌هۆی دۆسیه ئه‌تۆمیه‌كه‌یه‌وه هه‌ڵیبگرێت.
باسی لەوەشکرد، سه‌ردانه‌كه‌ی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس،
عه‌یبه‌یه‌كه بۆ حكومه‌ت و پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا به‌تایبه‌ت كه هیچ
كاتێك ناوبراو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ره‌سمیدا كۆنابێته‌وه‌و مه‌به‌ست له
سه‌ردانه‌كانیشی سه‌پاندنی ئه‌جێنداو ئاره‌زوی ئێرانه به‌سه‌ر ئه‌و هێزو
گروپه چه‌كدارانه‌ی دژ به حكومه‌تی به‌غدا كار ده‌كه‌ن.