هه‌رێم نیوز
دوانیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ له قه‌زای سه‌یدسادق پێشمه‌رگه‌یه‌كی ته‌مه‌ن 37 ساڵ به‌ناوی سواره عه‌زیز، له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به چه‌قۆ كوژرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ /هه‌رێم نیوز/ ئاشكرایكرد، ئه‌و ژن و مێرده نێوانیان باش نه‌بو، به‌رده‌وام كێشه‌یان هه‌بوه، سه‌ره‌نجام له ئه‌نجامی كێشه‌و مشتومڕی نێوانیان، له‌لایه‌ن ژنه‌كه‌یه‌وه به چه‌قۆ كوژراوه.
ئه‌وه‌شی وت: ئه‌و چه‌قۆ ژنه‌كه‌ی وه‌شاندویه‌تی، به‌ر دڵی هاوسه‌ره‌كه‌ی كه‌وتوه‌و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ستداوه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، ئه‌و ژن و مێرده خاوه‌نی 4 منداڵن و منداڵه .
له ئێستادا ته‌رمی سواره ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كراوه‌و هاوسه‌ره‌كه‌شی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه.