ئازاد جەلال، توێژەری کۆمەڵایەتی
ژووری نووستن ژووری ئاسووده‌یی خێزان‌و ئارامی ڕۆحی نێوان ژن و پیاو. وا باشتره له ژوری نووستندا ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بكه‌ین
ـ له‌مپایه‌كه‌ی هێمنی تیا بێت و گڵۆپێكی زه‌رد به هێمنی تا به‌یانی ئیش بكا‌و سه‌عاتی ژووره‌كه چركه‌كانی بێزاركه‌ر نه‌بن. چك، چك، چك.....گونجاوه ئه‌گه‌ر هه‌موو شه‌ش مانگ جارێك ڕاخه‌ری سه‌ر سیسه‌مه‌كه ڕه‌نگه‌كه‌ی بگۆڕێت‌و ژووری نووستن پاك‌و خاوێنترین ژووری ماڵه‌كه‌ت بێت.
بۆنخۆش‌و باشترین جۆری عه‌تر له‌سه‌ر مێز ته‌والێتی ژووری نووستن دانرا بێت. چه‌كمه‌چه‌كانی به باشی دابخرێن، چونكه هه‌ندێكجار شت تایبه‌تی له‌وێ داده‌نرێ، بۆیه باشتر وایه كه‌مترین میوان ده‌رگای ئه‌و ژووره بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌سی نزیكیشت چووه ژووره‌كه‌وه وا باشه یه‌كێك له چه‌كمه‌جه‌كانی ده‌رگای مێزته‌والێته‌كه‌تان دابخرێ، چونكه ئه‌م ژوورانه په‌یوه‌ندی به‌هێزی نێوان تۆ و هاوسه‌ره‌كه‌تن، چه‌ند نووستنه‌كه‌ت كاریگه‌ر بێت، چه‌ند ڕازاوه بێت، چه‌ند جوان بێت، ئه‌وا گوزارشته له ئاسووده‌یی ئێوه. به پێچه‌وانه‌یشه‌وه هه‌ر دروسته.
له ژووری نووستندا ته‌له‌فزیۆن نه‌بێت باشتره، ته‌له‌فوونه‌كه‌ت با به‌شه‌حنه‌وه نه‌بێت، له‌كاتی په‌یوه‌ندی نێوانتان ته‌له‌فوونه‌كه‌ت بكوژێنه‌ره‌وه. وا گونجاوه ئاوێنه‌ی ژووری نووستن به‌رامبه‌ر سیسه‌مه‌كه بێت له‌وانه‌یه بڵێی بۆ؟ ئه‌مه‌یان بابه‌تێكه په‌یوه‌ندی له‌وانه‌یه به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بڵاوی بكه‌ینه‌وه.
با له ژووری نووستنه‌كه‌ت به‌رده‌وام گوڵی زیندووی وه‌رزی تیا بێت گوڵه‌باخ‌و نێرگز.
له ژووری نووستندا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت بیروڕا مه‌گۆڕنه‌وه. باسی ئیش مه‌كه‌ن...
ژووره‌كه تایبه‌ته به په‌یوه‌ندی خێزانی له هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه. ئه‌گه‌ر كێشه‌ت هه‌یه، له ژووری میوان و داڵانه‌كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت باسی بكه، نه‌ك له ژووری نوستن. به هێمنی شه‌و شاد له‌یه‌كتر بكه‌ن. مه‌رج نیه، هه‌موو شه‌وێك په‌یوه‌ندی هه‌بێت. ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندییه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت ئه‌نجام بده كه خۆی ڕه‌زامه‌نده. بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چێته چوارچێوه‌ی توندوتیژییه‌وه تیایدا بێزار بێت. یان هه‌ست به‌سوكایه‌تی بكا نوكته‌كان ببه‌نه ژووری نووستن، ئه‌لبوومی یاده‌وه‌رییه خۆشه‌كانتان له‌وێ دابنێن، كامه یادگاری جوانی سه‌رده‌می پێشووتانه بیخه‌نه ئه‌و ژووره‌وه مه‌یخه‌نه سه‌ر سه‌لاجه‌یه‌ك‌و ته‌پ‌و تۆز بیخوات. گرنگی ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه سه‌فه‌رتان كرد، خه‌یاڵتان لای ئه‌و شوێن‌و جێگه‌یه بێت بتانه‌وێ زوو بۆی بگه‌ڕێنه‌وه.
وا باشه له ژووری نووستندا دوو ورچی جوانیكیله‌ی خوری بچوك هه‌بن، ژن هه‌میشه حه‌زی له‌وه‌یه له‌كاتی خه‌وتندا بووكێك، یان ورچێك لای خۆیه‌وه بخه‌وێنێت. له‌وانه‌یه تۆ له ماڵ نه‌بیت. ژووری نووستن په‌نجه‌ره‌ی هه‌وایی هه‌بێت‌و شوێنی خوێندنه‌وه كتێبی تیا بێت، به‌ڵام ته‌نیا یه‌ك كتێب، نه‌ك زۆرتر هه‌میشه له‌سه‌ر مێزته‌والێته‌كه دابنرێت. وا خۆت پیاشان بده كه له كۆشكی ڕازاوه‌دایت و بۆ داهاتووت ده‌ڕوانی.
بزانه ژووری نووستن. ته‌نیا شوێنی سه‌رجێی نیه، به‌ڵكو شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ڕۆحه. چونكه ئه‌گه‌ر مرۆڤ ئارام نه‌بێته‌وه، مه‌زاجی ته‌واو نه‌بێت، ناتوانێ په‌یوه‌ندی سه‌رجێی ئه‌نجام بدا. ته‌نانه‌ت خواردنه‌كه‌یشی وه‌ك پێویست نیه. هه‌میشه له‌وێ مه‌خه‌ون، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕۆتین به‌دوور بن، له‌وانه‌یه هه‌ندێكجار وا باش بێت، كه شوێنی خه‌وتنتان، بگوێزنه‌وه به تایبه‌ت له هاویندا.
له‌وانه‌یه حه‌زتان له‌سه‌یركردنی ئه‌ستێره‌ی ئاسمان بێت. هه‌ردووكتان پێكه‌وه بچنه سه‌ربان‌و له‌وێ بخه‌ون‌و سه‌یری ئه‌ستێره بكه‌ن. به‌ڵام هیچ شوێنێك ناگاته ئه‌و ژووره ئه‌گه‌ر بارودۆخی نه‌فسی گونجاوتان بۆ ڕه‌خساندبێت. هه‌وای موبه‌ریده باشتره له سپلینت، ئایه ئێوه پێكه‌وه بڕیارتان داوه دیزاینی ژووری نووستن بكه‌ن، كه‌واته ته‌واوه‌و هه‌ردووكتان پێكاوتانه. به‌ڵام له هه‌ر شتێك بێزاربوویت. ڕاوێژ به یه‌كتر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بێزاری بڕه‌وێننه‌وه‌و كه‌می كه‌نه‌وه، هه‌تا مناڵ له نێوانتان نه‌بێت ئه‌توانن چێژێكی نه‌بڕاوه به‌ده‌ست بخه‌ن. كه مناڵ‌یش هات، به هه‌مانشێوه كه‌مێ زه‌حمه‌ت تر. ئه‌مجاره‌یان ژنه‌كه ماندوو ده‌بێت.
وا باشه پیاوه‌كه‌یش ئاگای له مناڵه‌كه‌ی بێت. ئه‌گه‌ر تای هه‌بوو، ئاگاداری بێت. له ته‌مه‌نی 6 مانگی‌دا مناڵه‌كه بخه‌نه به‌ینی هه‌ردووكتانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاسووده و ئارام بن و شه‌وێكی خۆش به‌سه‌ر به‌رن.
خوایه ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌مه ئه‌خوێنێته‌وه و به‌تانیه‌كه‌ی یه‌ك نه‌فه‌رییه بۆی كه‌ی به دوو نه‌فه‌ری. بیانخه‌یته نێو قه‌فه‌زی نوستنه‌وه. ئه‌وه‌ی كه جیابۆته‌وه ئارامی و ئاسووده‌یی بۆ بگه‌ڕێنیته‌وه.