هه‌رێم نیوز
مەحمود سەنگاوی، بەرپرسی میحوەری گەرمەسیَری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نێت، "موشه‌كبارانكردنی هه‌ولێر كارێكی تیرۆریستی بوه‌و دژی هه‌مو میلله‌تی كورد كراوه‌و له هه‌ركوێیه‌ك ده‌سه‌ڵاتمان هه‌بێت وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه".
سه‌نگاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌مو ئه‌و كاره تیرۆریستایه‌ی روده‌ده‌ن، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه ئه‌مییه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی روده‌ده‌ن.
ناوبراوه له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به پله‌و پۆستی رۆڵبینینی وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی یه‌كێتی، وتی: "من ته‌نها به‌رپرسی میحوه‌رم و ئیستا هیچ نیم، وازم له هه‌مو شتێك هێناوه، حورمه‌تی خۆم خۆم ده‌گرم و قسه زۆر ده‌كه‌م".