هه‌رێم نیوز
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه حوكمی له سێداره‌دانی 340 تاوانباری په‌سه‌ندكرد.
به‌رپرسێك له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له لێدوانێكدا وتویه‌تی "سه‌رۆكایه‌تی كۆمار حوكمی له سێداره‌دانی 340 تاوانباری په‌سه‌ندكردوه كه له دادگا تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه به ته‌واوه‌تی بڕیاریان بۆ ده‌رچوه له چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی جیاوازداو له نێوانیاندا دۆسیه‌ی تیرۆر و تاوان هه‌یه‌و به‌پێی ده‌ستور و یاسا مه‌راسیمی كۆماریان بۆ ده‌ركراوه.
ئه‌وه‌شی وتوه، په‌سه‌ندكردنه‌كان دوای ورده‌كاری له دۆسیه‌كاندا ده‌ركراوه‌و سه‌رجه‌م لایه‌نه ده‌ستوری و یاساییه‌كان تێیاندا ڕه‌چاو كراوه به له‌به‌رچاوگرتنی سه‌رجه‌م ڕێگاكانی تانه‌لێدان و نه‌گرتنه‌وه‌ی لێبوردنی گشتی ژماره 27ی ساڵی 2016، كه له ئێستاشدا كاری پێده‌كرێت به‌پێی ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داده‌وه ده‌گیرێنه‌به‌ر.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ته‌ئكیدی له‌وه‌شكردوه‌ته‌وه، "سه‌رۆكایه‌تی به‌رده‌وامه له په‌سه‌ندكردنی ئه‌و حوكمانه‌ی بۆی دێن به‌پێی ڕێوشوێنه له‌به‌رگیراوه‌كان و به وردی و هۆشه‌وه‌و دور له هه‌ر ئه‌رشێكی دیكه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات".