هه‌رێم نیوز
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی حه‌شدی شه‌عبی به ده‌ستی چه‌كدارانی داعش له پارێزگای سه‌لاحه‌دین ڕاگه‌یاند.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك، كه فه‌رمانده‌ییه‌كه بڵاویكردوه‌ته‌وه، له په‌لاماری چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر فه‌وجی سێی لیوای 22ی حه‌شدی شه‌عبی، حوسه‌ین سه‌عیدان گاتع ئه‌بو عه‌لیاو ژماره‌یه‌ك هاوڕێی كوژراون، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناو و ژماره‌یان ئاشكرابكرێت.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، ئه‌و ڕوداوه كاتێك ڕویداوه، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به دوای چه‌كدارانی داعشدا گه‌ڕاون له پارێزگای سه‌لاحه‌دین.