مژاری گەرمی نێو تۆرەكۆمەڵایەتیەكانی توركیا تویتێكی پەرلەمانتارێكی پێشوی ئاكپارتییە كە دەڵێت :جۆبایدنی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكای بەرەچەڵەك كوردە
ئەو ئەندامەی ئاكپارتی هەرئەوەش بەهۆكاری لایەنگری بایدن بۆكوردان و دژایەتی بۆتوركیا دەزانێت .
ئۆرهان میر ئۆغڵو پارتە، لەتویتەكەیدا نوسیویەتی: (هاوڕێیەكی كورد كە بەم دواییانە قسەم لەگەڵی كرد، پێی وتم، ناوی راستەقینەی جۆ بایدن، جیمۆی بەهادین ئاغایە و سەربە عەشیرەتی بیرۆكی كوردییە).
ئۆرهان ئۆغڵو ئەندامی پەرلەمانی پێشوی توركیا دەڵێت :باوەڕپێكردنی كورد بوونی بایدن قورسە ،بەڵام ئاسانە ئەگەر سەیری هەڵوێستەكانی بایدن بكەین بەرامبەرمان"بەرامبەر توركیا."
بەستنەوەی رەچەڵەكی بایدن بە كوردەوە پەیوەندی بە دۆستایەتی لە مێژینەی جۆبایدنەوە هەیە لەگەڵ كوردو هەروەها هەڵوێستە توندەكانی بەرامبەر توركیا
بەر لە بونی بە سەرۆكی ئەمریكا.