هەرێم نیوز
سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرایانکردوە لە ماوەی دو هەفتەی رابوردودا دەیەها چالاکوانی کورد کە ژمارەیان لە نێوان ٥٠ بۆ ٦٧ کەسدایه دەستگیرکراون.
تۆڕی هه‌واڵی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان باسی له‌وه‌كردوه، ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ئێران فشاریان خستوه‌ته سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان تا هیچ زانیارییه‌ك نه‌دركێنن، به‌و هۆیه‌ش تا ئێستا ده‌ستگیركردنی 50 كه‌س پشتڕاستكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌یه ژماره‌كه له‌وه زیاتر بێت.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه ڕێكخراوی هه‌نگاو ژماره‌ی ده‌ستگیركراوه‌كانی به 67 كه‌س ناوبردوه.
كاوه كرماشانی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان به تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی وتوه، ده‌ستگیركراوه‌كان له قۆناغی لێپیرسینه‌وه‌دان و هێشتا هیچ تۆمه‌تێكیان ئاراسته نه‌كراوه.
به وته‌ی كاوه بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان هیچ ئاگادارییه‌كیان نیه له‌باره‌ی ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیانه‌وه‌و پێیان وتراوه له قۆناغی لێپرسینه‌وه‌دا پارێزه‌ره‌كان ناتوانن ئاگاداری دۆسیه‌كانیان ببن.
به وته‌ی یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزانی ده‌ستگیركراوه‌كان، له ماوه‌ی ڕابوردودا ده‌ستگیركرنی چالاكوانی كورد ڕویداوه، به‌ڵام هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی هاوڵاتیانی كورد ئه‌مجاره‌یان جیاوازی هه‌یه‌و ژماره‌كه زۆره.
زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ده‌ستگیركراوه‌كان له چه‌ندین ناوچه له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه به ئامانج گیراون، به‌شێوه‌یه‌ك له شاره‌كانی تاران و كه‌ره‌ج و مه‌هابادو ره‌بت و نه‌غه‌ده‌و بۆكان و مه‌ریوان و سنه‌و سه‌قز هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌ڕێوه‌چوه.