پۆلیسی ڕوسیا سەدەها لایه‌نگری ئالێكسی ناڤاڵنی، گه‌وره ئۆپۆزسیۆنی ڕوسیایان ده‌ستگیركرد كه بۆ پشتیوانی له ناوبراو ڕژابونه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
به‌پێی زانیاری میدیا جیهانییه‌كان، ئه‌مڕۆ لایه‌نگرانی ناڤاڵنی له 60 شار زیاتر ده‌ستیانكردوه به خۆپیشاندان و له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه پۆلیسی ئه‌و وڵاته هۆشداری داوه له به‌رامبه‌ر هیچ سه‌رپێچیه‌كی یاسا بێده‌نگ نابێت.
سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانی لایه‌نگرانی ناڤاڵنی له ناوچه‌ی خاباروفیسك، كه ناوچه‌یه‌كی دوره ده‌ستی ڕوسیایه سه‌ریهه‌ڵداوه.
یۆلیالی هاوسه‌ری ناڤاڵنی، له خۆپیشاندانه‌كانی مۆسكۆدا وتویه‌تی "بۆ خۆم و بۆ ئه‌و، بۆ منداڵه‌كانمان، بۆ به‌های ئه‌و سه‌روه‌ریانه‌ی هه‌مانه به‌شداری خۆپیشاندانه‌كانم كردوه".
پۆلیسی ڕوسیا له ڕۆژانی ڕابوردودا ده‌ستیكرد به ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی له ناڤاڵنیه‌وه نزیك بون و له نێویشیاندا كیرا یارمیش، وته‌بێژی ناڤاڵنی هه‌یه‌و به پێشێلكردنی یاسای گردبونه‌وه‌و خۆپیشاندان تۆمه‌تباركراون.
یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابوردو ناڤاڵنی دوای 5 مانگ ده‌رمانكردن به‌هۆی ژه‌هراوی بونی به ژه‌هری نوڤیچوك له ئه‌ڵمانیاوه گه‌ڕایه‌وه مۆسكۆ و ده‌ستگیركرا.
له زیندانه‌وه ناوبراو په‌یامێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و ڕایگه‌یاندوه، دۆخی ده‌رونی و سۆزداری به‌رزه‌و كه‌سانێكی باش له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌ن و یارمه‌تیان پێده‌گات.
ئالێكسی ناڤاڵنی ته‌مه‌ن 44 ساڵ له هاوینی ڕابوردو ژه‌هراوی كرا‌و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر ماوه‌یه‌ك له‌به‌شێكی تایبه‌تی چاره‌سه‌ركردن بێهۆش بو.
دوای ماوه‌یه‌ك له باشبونی باری ته‌ندروستی ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، كارمه‌ندێكی سیخوڕی ڕوسی ورده‌كاری ژه‌هراویكردنی پێ وتوه.
هه‌رچی له حكومه‌تی ڕوسیاشه تۆمه‌تی ژه‌هراویكردنی ناوبراوی به فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی فلادیمیر پۆتن ڕه‌تكرده‌وه.