کیلیان ئیمباپێ، هێرشبەری یانەی پاریس
سانجێرمان پێشوازی لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەکات لەگەڵ یانەی پاریس سان
جێرمان، کە لە هاوینی داهاتو کۆتایی دێت.
ئیمباپێ لە
لێدوانێکدا بە کەناڵی تیلیفۆتی فەرەنسی ڕاگەیاند:"لەگەڵ ئیدارەی یانەکە
گفتوگۆ دەکەم و بیر لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم دەکەم".
وتیشی:"ئەگەر گرێبەستی نوێ ئیمزا بکەم،
هەنگاوێکی درێژخایەنی گرنگە و هەست بە دۆخێکی باش دەکەم لە پاریس، بەمزوانەش
بڕیاری کۆتایی دەدەم".
پێشبینی دەکرێت لێدوانی ئەو هێرشبەرە فەڕەنسییە
یانەی ریاڵ مەدرید بێهیوا بکات لە ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە،
بەتایبەت کە یانەی شاهانە لە سەرو ریزبەندی ئەو یانانەوە دێت کە گرنگی بە
گواستنەوەی ئەو یاریزانە فەڕەنسییە دەدەن بۆ ریزەکانی.