گواردیۆلای راهێنەری ئیسپانیا و یانەی
مانچستەر سیستی ئینگلیزی وادەی دورکەوتنەوەی ئەستێرەی یانەکەی، کیڤین دی برۆین
ئاشکرا دەکات.
گواردیۆلا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا
ئاشكرایکرد، کە دی برۆین بۆ ماوەی شەش هەفتە لە یاریگاکان دوردەکەوێتەوە.
دی برۆین لە
یاری یانەکەی بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا لە هەفتەی رابردو توشی پێکان هات لە ماسولکەی
قاچی و دوای ئەنجامدانی پشکنینەکان، دەرکەوت کە ئەو یاریزانە پێویستی بە شەش هەفتە هەیە بۆ چاکبونەوە.
بەوپێیەش دی
برۆین بێبەش دەبێت لە یاری یانەکەی بەرامبەر یانەی لیڤەرپوڵ و تۆتنهام، لە خولی
ئینگلیزی و هەروەها یاری یانەکەی بەرامبەر چلتنهام لە قۆناغی چواری جامی ئەو
وڵاتە.
یانەی مان سیستی لە پلەی دوەمی یانەکانی
پریمەرلیگدایە بە جیاوازی دو خاڵ لەدوای یانەی مان یونایتدەوەیە کە یانەی شەیتانە سورەکان،
یارییەکی دواخراویشی هەیە.