یانەی ریاڵ مەدرید بە فەرمی توشبونی زەینەدین زێدانی راهێنەری یانەکەی بە
ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
لە بەیاننامەیەکدا یانەی ریاڵ مەدرید رایگەیاند؛ دوای ئەنجامدانی پشکنین
بۆی، دەرکەوت کە زێدانی راهێنەر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوە، بەبێ ئەوەی هیچ
وردەکاریەکی دیکە ئاشکرا بکەن.
پێشتریش زێدان
دوای بەرکەوتنی لەگەڵ توشبویەکی کۆرۆنا، کەرەنتین کرا بەڵام ئەنجامی پشکنینەکەی
نێگەتیڤ بو.
توشبونی زێدان
بە کۆرۆنا لەکاتێکدایە یانەی ریاڵ مەدرید روبەڕوی یانەی ئالاڤێس دەبێتەوە و لە
چەند رۆژی رابردوش لەسەر دەستی یانەیەکی پلە سێ لە جامی شای ئیسپانیا کرایە
دەرەوە.
بۆ شوێنگرەوەی
زێدان، داڤید بیتۆنی یاریدەدەری راهێنەر ئەرکی راهێنانی یاریزانان لە ئەستۆ دەگرێت
و لە لێدوانێکیشدا رایگەیاند؛ دۆخی تەندروستی زێدان زۆر باشە، بەڵام نیگەرانن
لەوەی کە ناتوانێت لە نزیکەوە لەگەڵیاندا بێت.