کین تاناکا کە خانمێکی ژاپۆنییە بە تەمەنترین مرۆڤ دەژمێردرێت لەسەر رووی زەوی و ئاهەنگی 118 ساڵەی لە دایک بوونی گێڕا تاناکا لە ساڵی 1903 لە دایک بوەو لەساڵی 2018 نازناوی بە تەمەنترین لەسەر رووی گۆی زەوی پێبەخشرا و لە مانگی 11 ساڵی رابردوو رۆژنامەی (ماینیشتی) ژاپۆنی باسی لەوەکرد کە پێویستە بە تەمەنترین کەس بەشداری لە داگیرساندنی ئاگری ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆی 2021 بکات و بەپێی پلانەکە ئەبێت تاناکا لە 11ی ئایاری 2021، 200 مەتر ببڕێت لەسەر کورسی جوڵاو کە بەدەستییەوە هەڵگری ئاگری ئۆڵۆمپیاد بێت وابریارە بڕیارە یاری ئۆڵۆمپیاد لە نێوان 8ی تەمموز بۆ 23ی ئابی 2021 لە تۆکیۆ بەرێوەبچێت.