یه‌كێك له ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی هیوا كه به‌مدواییانه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕاگه‌یه‌نرا، داوای مافی په‌نابه‌رێتی له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كردوه.
به‌پێی نوسینێك له (سایتی مه‌سه‌له)ی عێراقی بڵاوبوه‌ته‌وه لةلايةن (ساره عیماد به‌یاتی)، كاوه محه‌مه‌د، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان و ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی هیوا داوایكردوه مافی په‌نابه‌رێتی بدرێت به ژن و منداڵه‌كانی له ئه‌مه‌ریكا.
له‌نوسینه‌كه‌دا ئه‌وه ڕونكراوه‌ته‌وه، كاوه محه‌مه‌د ئه‌م داوایه‌ی ئاراسته‌ی فه‌رمانگه‌ی كۆچ له ئه‌مه‌ریكا كردوه‌و به‌وه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌م ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه بۆ خێزانه‌كه‌ی داوای مافی په‌نابه‌رێتی بكات.
له‌و نوسینه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، دوای كۆتایی هاتنی خولی ئێستای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، كاوه محه‌مه‌د به‌ره‌و لای ژن و منداڵه‌كانی سه‌فه‌ر ده‌كات و "له‌وێ چێژ له‌و موچه وه‌رده‌گرێت كه وه‌ك خانه‌نشینی له په‌رله‌مانه‌وه بۆی ده‌بڕدرێته‌وه".