دواین هەواڵ

کوردستان‌

 11/02/2024

پۆلیسی ڕاپەڕین هاککەرێکی دەستگیرکرد کە هەڕەشەی بڵاووکردنەوەی زانیاریی کەسی کردووە لە بەرانبەر پارەدا

هەرێم نیوز

پۆلیسی ئیداره‌ى راپه‌ڕین هاککەرێکی دەستگیرکردووە ،کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی زانیاری کەسیەتی کردووە بۆ بەدەستهێنانی بڕێک پارە.

ئەمڕۆ 11ی 2ی 2024، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند :" لەسەر سکاڵای هاوڵاتیەک کە بەوتەی خۆی پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لێ هاک کراوە، دەستبەجێ دوای بەدەستهێنانی بڕیاری بەڕێز دادوەر دەستکرا بە لێکۆڵینەوە و تواندرا هاککەرەکە و  تۆمەتبارێک تریش کە پەیوەندی بەهەمان تاوانەوە هەیە له لایەن بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن دەستگیر بکرێن."

پۆلیس دەڵێت، یەکێک لە تۆمەتبارەکانیش دانی ناوە بە تاوانەکەیدا کە بەوتەی خۆی دەستی هەبووە لە هاککردنی فەیسبوکی سکاڵاکار.

ئاشکراشیکردووە، تۆمەتبار هەڕەشەی بڵاو کردنەوەی زانیاری کەسیەتی کردووە بۆ بەدەستهێنانی بڕێک پارە، لە وتەکانیدا دانی بەوەشدا ناوە پێشتریش فەیسبووکی هاوڵاتیەکی تری هاککردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە ئێستادا هاککەرەکە و تۆمەتبارەکەی تر بە ماددەی 2 لە یاسایی قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەش لە دۆسیەکەدا بەردەوامە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP