هەرێم نیوز
لە یاری تۆپی پێدا یاسایەک هەیە هەر یاریزانێ درێسەکەی بەرزبکاتەوە یان لەبەری دایبکەنێت کارتی زەردی بەڕودا بەرز دەکرێتەوە
محمد قدوسی یاریزانی هەڵبژاردەی غانا و یانەی ئەجاکسی هۆڵندی لە یاری یانەکەیدا گۆڵێکی تۆمار کردوو درێسەکەی بەرزکردوە
لەسەر درێسی ژێرەوەی ناوی "کریستیان ئاتسۆی" هاونیشتمانی نوسرابوو کەلە بومەلەرزەکەی وڵاتی تورکیادا لەهەفتەی ڕابردوو لەژێر دارو پەردوی بینا ڕوخاوەکاندا بە مردوی دۆزرایەوە.
ناوبژیوانی یاریەکە هیچ کارتێکی بەڕووی قدوسدا بەرز نەکردوە چونکە لەهاوخەمی یاریزانە غانیەکە تێگەیشت و یاساکانی بۆ هاوخەمی یاریزانەکە ڕەتکردەوە
مامەڵەی ناوبژیوانەکە لەلایەن میدیاکانەوە ستایشیکی زۆرکراو هەموومان بڕیاری ناوبژیوانیان بە باشترین بڕیار وەسف کرد لای خۆیەوە محمد قدوس لەپاش یارییەکە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا زۆر سوپاسی ناوبژیوانی یارییەکەی کرد و ڕێز و پیزانینی زۆری بۆدەربڕی.