دواین هەواڵ

کوردستان‌

 22/09/2022

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی روونکردنەوەیەکی بلاوکردەوە

هەرێم نیوز

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی لە راگەیەنراوێکدا بلاویکردەوە،سەبارەت  بە دامەزراندنی سی کەس بۆ هەردوو سەنتەری ئۆتیزم و شیاندنی خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەڵەبجە، سێ کەس فێڵیان کردووە و دانیشتووی هەڵەبجە نین.

دەقی روونکردنەوەکەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی:

ڕوون کردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی
سەبارەت  بە دامەزراندنی سی کەس بۆ هەردوو سەنتەری ئۆتیزم و شیاندنی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پارێزگای هەڵەبجە لە ڕێگای ئۆنلاین و بە خاڵ و بە شێوەیەکی زۆر دادپەرەوەرانە پڕۆسەکە بە ڕێوە چوو بەڵام بە داخەوە ئەمڕۆ زانیاریمان پێگەییشت کە سێ کەس لەوانەی  بەپێی خاڵبەندی دامەزراون ناڕاستیان لەگەڵ کردوین و دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە نین لەوەش خراپتر ئەوەیە پشتگیریشیان بۆ کراوە کە دانیشتوی هەڵەبجەن هەر بۆیە لێرەوە ڕای دەگەیەنین

۱/هەر بەڕێزێک  سکاڵای هەیە  لەوەی کە ناوی نەهاتۆتەوە سەردانی دیوانی وەزارەت بکات تا هەموو بەڵگە نامەکانی بخەینەبەردەست

۲/ئەو ناوانەی کە دانیشتوی هەڵەبجە نین ڕۆژی یەک شەممە ناوەکانیان لا دەبرێت و بە پێی ڕیز بەندی شوێنەکانیان پڕدەکرێتەوە

۳/ئەو کەس و دامەزراوانەش کە پشتگیری ناڕاستیان کردوە ئەیانخەینە بەردەم لێپرسینەوە

راگەیاندنی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەلایەتی 
٢٠٢٢/٩/٢٢



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP