هەرێم نیوز
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی
حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پیتەر شتێپانیک باڵیۆزی نوێی کۆماری چێک لە عێراق
کرد .
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی کۆماری
چێک کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی
کۆماری چیک لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.
باڵیۆزی چێک ئاماژەی بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی
کوردستان و کۆماری چێک کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکان لە
گەڵ هەرێمی کوردستان، لە هەموو بوارەکاندا ڕاگەیاند.
گوتیشی، کە ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی شاندێکی بازرگانی
چێکی لە ماوەی داهاتوودا، سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکەن و دەرفەتەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان تاووتوێ بکەن.
گرنگیی بەردەوامبوونی پشتيوانيكردنی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی
تیرۆریستانی داعش، دۆخی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و بارودۆخی کۆچبەرانی
سنووری بێلاروس و پۆڵەندا، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.