هەرێم نیوز
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری، ڕایدەگەیەنێت،حكومه‌ت نه‌یتوانیوه ئه‌ركه‌كانی خۆی بۆ پاراستنی شكۆی ده‌وڵه‌ت راپه‌ڕێنێت و عێراق متمانه‌ی له ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه له ده‌ستداوه.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری، بەكەناڵی "كوردستان24 "، ڕاگەیاند،" ناڕه‌زایی خه‌ڵك له لوتكه‌دایه، هه‌ژاری بڵاو بووه‌ته‌وه. شارێكی وه‌ك ناسرییه یه‌كێكه له هه‌ژارترین شاره‌كان. ململانێی سیاسی نێوان لایه‌نه‌كانی شیعه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی كردووه‌ته سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی و خزمه‌تگوزاری و عێراق ئێستا له به‌رده‌م هه‌ره‌سهێنانی ئابووری و سیاسییدایه.
وتیشی، له رووی سیاسییه‌وه عێراق نه‌یتوانیوه متمانه‌ی ئه‌و وڵاتانه به‌ده‌ستبهێنێت، كه به‌شدار بوون له رووخانی به‌عس و هه‌روه‌ها له رووی ئابوورییه‌وه وڵاته‌كه رووبه‌ڕووی قه‌یران بووه‌ته‌وه.
ئەوەشی خستە ڕوو، شیعه و كورد و سوننه كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی عێراقن. كاتێك سوننه به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسی نه‌كرد، زیانی گه‌وره‌ی به پرۆسه‌ی سیاسی گه‌یاند. بۆ كوردیش هه‌ر وایه. ئه‌وه‌ی له كورد و سوننه كاریگه‌ری زیاتری ده‌بێت له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی عێراق، پرسی ناوماڵی شیعه‌یه.
لەبارەی ڕۆڵ و كاریگەری حكومەتەكەی كازمی، لەكەمكردنەوەی قەیرانەكان ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتی،" كابینه‌ی كازمی، دوای قه‌یران هات، دوو ئه‌ركی هه‌بووه، یه‌كه‌م شكۆی ده‌وڵه‌ت بگێڕێته‌وه، كه نه‌یتوانی و عێراق له رووی ئاسمان و زه‌وی و ده‌ریاوه پێشێلكاری ده‌كرێته سه‌ر و حكومه‌ت هیچی پێ ناكرێت. ئه‌ركێكی دیكه‌ی رێكخستن و سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بوو.