لەدوای كێشە ناو خۆییەكانی یەكێتی ئەمرۆ بۆیەكەم جار لاهوری شێخ جەنگی، لەكۆبونەوەیەكی لەگەڵ كەسوكاری شەهیدانی یەكێتی دەركەوتو ڕایگەیاند، داواملێکرا وڵات بەجێبێڵم .
ئەمرۆ 15 تەموزی 2021، لاهوری شێخ جەنگی لەكۆبونەوەی لەگەڵ كەسوكاری شەهیدانی یەكێتی ڕایگەیاند، گەلەكۆمەكی لێكراوە و دوو هەفتەیەك لەمەوبەر كاك مەسعود بارزانی، بەکۆمەڵێک ڕیش سپی گوتوە کە لاھور تەنھا ھەفتەیەکی ماوەو کۆتایی دێت.
لاهور شێخ جەنگی، ئەوەشی وتووە، یەکەمجار وتیان گۆڕانکاریی حکومی دوایی داواملێکرا وڵات بەجێبێڵم.
دەشڵێت :"ماوەیەکە ئەردۆغان لەرێگەی بەرپرسانی هەرێم و عێراقەوە پەیامی بۆ دەنێرێت کە لێی قبوڵ ناکات.
راشیگەیاندووە، خەمیس خەنجەر پێی وتووە ئەردۆغان وتویەتی لاهور کۆتایی هاتووە، دەشڵێت :" منیش پێموت چی دەکەن ساروخم تێدەگرێت، ئەگەر وایە با ساروخەکە کەمێک گەورە بێت بۆ ئەوەی ئازارەکەی کەم بێت.
ئەوەش زانراوە كە لاهوری شێخ جەنگی ڕایگەیاندووە،" ئەمشەو پەیامێکی تووند بڵاو بکەمەوە لەسەر ئەوەی دژم ئەکرێت، ئەگەر ئەمە نەکەم ڕەنگە سبەینێ فەرمانی دەستگیرکردنیشم بۆ دەربکەن."
دەشڵێت:"ملم لەموو باریکترە بەرامبەر هەرشتێک دەیانەوێت تۆمەتبارم بکەن پێی و ئامادەم لەپێناو یەکێتیدا دەستلەکار هەڵبگرمو دوربکەومەوە ئەگەر بزانم کێشەکان منم".
رۆژی یهكشهممهی ڕابردووش 11-7-2021، بافڵ تاڵهبانی و قوباد تالهبانی پۆستی بهرپرسی هێزی دژه تیرۆر و دەزگای زانیاریان یهكلاكردهوهو لهبری پۆڵاد شێخ جهنگی، برای لاهور شێخ جهنگی، وههاب ههڵهبجهییان كرد به بهرپرسی ئهو هێزه و ئهژی ئهمین، لهبری محەمەد تەحسین تاڵەبانی كرایە بەرپرسی دەزگای زانیاری.
ڕۆژی 13-4-2021 لەلایەن هێزێکی سکرتارییەتی مام جەلالەوە دەست بەسەر دامەزراوەی میدیای ئای پڵەسی لاهور شێخ جەنگیدا گیرا و دوای سەعاتێک لەدەستبەسەرکردن، دواتر تەواوت کارمەندان ئازادکران.
ڕۆژی 14-7-2021 یەکێک لە ماڵپەڕە چالاکەکانی لاهور شێخ جەنگی بەناوی ژیان داخرا و بڕیار وایە لەسەر سکاڵای یەکێتی تەواوی پەیجەکانی لاهور شێخ جەنگی لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا دابخرێن.
هاوكات ئەمرۆ میدیاکانی نزیک لە بافڵ تاڵەبانی راگەیاندووە, لەناو ماڵی مام جەلال لە دەباشان سیخوڕ گیراوە و دانیناوە بەوەی کاری بۆ ھاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی کردووە و بەکارھێنراوە بۆ مەرامی تایبەتی و لێدان لەبەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی.
ئەمرۆش بافڵ تاڵەبانی کە خۆی بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ناوبردووە لەسەر گۆری مام جەلال پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، دواجار بەناچاری دوای ھەوڵی بەردەوامم و کۆشش لەپێناو یەکێتییەکەمان و پارێزگاری لە رێبازی راست و رەوان و بەڕاوێژ لەگەڵ سەرکردە تێکۆشەرەکان و خەمخۆرانی یەکێتی راستەقینە بڕیاری گۆڕانکاریی ریشەییمدا لە سەرپەرشتیارانی ھەموو ئەو دامەزراوە ئەمنی و حزبییانەی ساڵانێک بوو خرابوونە خزمەت بەرژەوەندی هەندێک کەسەوە و بۆ تەسفیاتی حیزبی بەکاردەھێنران و دژی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان و یەکێتییەکەمان دەجووڵانەوە.