دواین هەواڵ

دوای کودەتای سوریا

‌پشکۆ ئەمین

پێش 2 هەفتە

دوای ئەو کودەتایەی لەسوریا ررویدا ، دەتوانم بڵێم زەرەر مەندی یەکەم رووسیا بوو ، کە خاوەنی گەورەترین بنکەی سەربازی بوو لە رۆژهەلاتی ناوەراستدا لە تەرتوس کە لە سەردەریای ناوەراستە ،(فرۆکەخانەی حەمەیمیم ) گەورەترین بنکەی سەربازی رووسیابوون ، لەوێوە چەک و جبەخانەی دەناردە لیبیاو بۆ ئەفریکا ،ووسیا لە ساڵی 2015ەوە لە ڕووی سەربازییەوە پاڵپشتی ئەسەدی دەکات ودەیپاریزیت و ڕۆڵی سەرەکیی هەبوو لە هیرش و راپەرینەکانی بەهاری عەرەبیدا گەر رووسیاو ئیران نەبوونایە هەرئەوسا سوریا دەرووخا ئەوان ئەسەدیان لە دەسەڵاتدا هێشتەوە خیزانی ئەسەد نیو سەدە دەسەڵاتی بنەماڵەکە کۆتایی هات.

لەو بنکەیەدا ژمارەیەکی زۆری سەربازو فرۆکەی شەڕکەری رووسی تیدابوو، بەلام هێدی هێدی کەم کرانەوەو فرۆکەکان برانەوە بۆ رووسیا بۆ شەری ئۆکرانیا ،ئێستا وەک دەوترێت کە نزیکەی 13 فرۆکەی لێماوە، کەتا ئیستاش هەرلەوێن ،

بۆیە بەرووخانی ئەسەد رووسیا ئەم بنکەیە لەدەست دەدات ، ئەمەش جێگەی شەرمەزاریە،کە رووسیاو (پۆتین) نەیتوانی ئەسەدلەکەوتن بپارێزێت ، هەربۆیە ئەم کودەتایە دەریخست کە هێزو توانای رووسیا جەند لاوازە ئێستا بۆتە جێگەی شەرمەزاری بۆیان،
زۆر بەدوریی مەزانە کە ببێتە هۆی شەڕی نێوان رووسیا وتورکیا، رووسەکان تورکیاو ئەردوگان بە هۆی ئەم کودەتایە دەزانین ئەوەتا ئەلێکساندەر دوگین ناسیۆنالیستی ڕووسی دەڵێت،رۆژی دووشەمە لە تۆری کۆمەڵایەتی ئیکس دەنووسێت و دەڵێت ... تورکیا پەشیمان دەبێتەوە لە هەڵسوکەوتەکانی.و هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات ،. دوگین نووسیویەتی ئەردۆگان هەڵەیەکی ستراتیجی سەبارەت بە سوریا کردووە. ، خیانەتی لە ڕووسیا کردووە، خیانەتی لە ئێران کردووە.، بۆیە ئەردۆگان تاوانبارە و پەشیمان دەبێتەوە لە هەڵسوکەوتەکانی.

بەیانی ڕۆژی سێشەممە ئەو پۆستەی دۆگین بە شێوەیەکی بەرفراوان لە رووسیادا بڵاوکرایەوە

بۆیە دەتوانم بڵێم کە رووسیا دۆراو زەرەر مەندی یەکەمی کودەتاکەی سوریایە پاشان ئیرانی داگیرکەر و کلکەکانی دێت وە براوەش ئەردۆگانی فاشی کورد کووژ و بەرەی تەحریری شام و چەکدارە توندرەوە کلکەنای تورکیایە ( سوپای ئازادی سوریا ) کە رەنگە سوریا ببیتە ئەفگانستانیک بۆخۆی

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP