دواین هەواڵ

“ئەم داڕمانەی رژێمەکەی ئەسەد ، تەواو جێگەی سەسوڕمانە ،

‌پشکۆ ئەمین

پێش 3 هەفتە

ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سوریا لە لەرزیندایە !!

لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا پێگەکانی سوپایایەک کە لەسەر لم دروستکراوە داڕما ، بێ ئەوەی هیچ بەرپەرچ و ڕووبەڕوو بوونەوەیکیان بەرچاویان هەبێت،

گروپە چەکدارو ئیسلامی و جیهادیەکان شەوی هەینی ڕێگەی خۆیان کردە ناوەندی شارەکە و ئاڵای شۆڕشی سوریایان لەسەر قەڵا کە دڵی شاری حەلەبە هەڵکرد،

هەروەها ڕۆژی شەممە یەکەم ڕاپۆرتی شەڕوو پێکدادان لە دیمەشقی پایتەخت بڵاوکرایەوە و دەنگۆی کودەتاش لە دیمەشقەوە بیسترا ،

جیهادییەکان ڕایانگەیاند کە دەست بەسەر شاری حەمای نێوان حەلەب و دیمەشقدا دەگرن ،شیکارییەکانی جێنیفر کافارێلا، بەڕێوەبەری دامەزراوەی بیرکردنەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە جەنگدەڵێت ، ئەوەی روودەدات درامایەکی سوریالیە ، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، ڕژێمی بەشار ئەسەد تەنها رووبەڕیک بوو ئەویش کە تەنیا بەهۆی هاوپەیمانیەتیەکانیەوە بەپێوە وەستاوە ، هاوپەیمانیەتیەکانی لەگەڵ میلیشیای حیزبوڵڵای لوبنان کە لە 100 هەزار بەکرێگیراوانی نێودەوڵەتی پێکهاتووە ، ئەفغانی، پاکستانی و عێراقی دروستکران و چەکدارکراون و لەسوریادا دامەزرێنراون .

لە بەرامبەردا ئەمەدا سوریا بە کردەوە لەلایەن ئیرانەوە کۆلۆنی کرا.

تا ساڵی 2024 ئێران 530 بنکەی لە سوریادا هەبووە. بەڵام لەوەتەی ململانێکان لەگەڵ ئیسرائیل پەرەی سەندووە، چەکدارو کادیرانی سەرکردایەتی حزبوڵڵا بە شێوەیەکی کاریگەر لە ناو بران وسڕانەوەو لەناو چوون ،

هەروەها لە ساڵی2015 دا مۆسکۆ، بۆ پاراستن وکەوتنی ئەسەد لەشەڕی نوخۆدا دەستوەردانی کرد، هەر لەو کاتەوە فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا پێگەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆردومان دەکەن و بەم شێوەیە ئەسەدی دیکتاتۆریان لە دەسەڵاتدا هێشتەوە. .

ئێستاش لەم ساتە دراماتیکانەدا، جارێکی تر هەر هێزی ئاسمانی ڕووسیایە کە لانیکەم هەوڵی ڕاگرتنی هێرشە بەرفراوانەکەی سەر ڕژێمی ئەسەدی ئەدات. بۆردوومانەکان بۆ سەر ناوەندی شاری حەلەب بە مەبەستی وەستاندنی هێرشی یاخیبووانە.

ئەسەد لە ڕووی ئابوورییەوە وێران بوو و ئێستاش هەر وێرانە. ئەوەی ئیستا ئابووری ئەسەدی هێشتۆتەوە چوونیتی بۆ ناو بازرگانی نێودەوڵەتیی ماددە هۆشبەرەکانە، کە خێڵی ئەسەدی لە ڕووی ئابوورییەوە بە زیندووی هێشتۆتەوە. ئەگەر داهاتی بازرگانی لەگەڵ کۆمپانیای هاندەری کاپتاگۆن، ئەمفیتامینێک کە بە ڕێژەیەکی زۆر لە سوریا و لە بەشێک لە لوبنان کە لە لایەن حزبوڵڵاوەو کۆنترۆڵکراوەو بەرهەمدەهێنرێت، نەبوایە، زۆر لەمەوبەر ئەو رژێمە مایە پووچ دەبوو.

ڕژێمی سوریا لە ڕێگەی بەرهەمهێنانی ئەو مادە هۆشبەرە و بازرگانییەکەیەوە تا بەرامبەری پێنج ملیار فرانکی سویسری "داهاتی هەیە .

بەڵام ئەو کەسانەی لە ژێردەسەڵاتیدا دەژین، ئازاری هەژاری وێرانکەر تووشی سەد دەردی کردوون .

لەسەدا نەوەدی دانیشتوانی سوریای ژیردەسەلاتی ئەسەد هەژارن. بەپێی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە سەرەتای هاویندا بڵاوکراوەتەوە، دۆخی مرۆیی هەرگیز وەک ئەمساڵ خراپ نەبووە.

ئۆپۆزسیۆن نزیکەی یەک لەسەر سێی سوریای بەدەستەوەیە: لە باکووری ڕۆژهەڵات، میلیشیا کوردە-سوریاییەکان ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمی دیفاکتۆیان بەدەستەوەیە.

لە باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە، گرووپی جیهادی حەیات تەحریر شام قاعیدە داعش، پارێزگای ئیدلیبی کۆنترۆڵ کردووە، کە تیایدا نزیکەی چوار ملیۆن کەس،کە بەهۆی شەڕی ناوخۆوە ئاوارەبوون لە ناوپاریزگایەدا گیریان خواردووە.

ئێستا ناوچەی دەوروبەری شارە گەورە ئابوورییەکەی حەلەب لە ڕاستیدا لە دەستی تورکیادا بوو. بۆ ئەم مەبەستە لەسەر هاندانی سەرۆک تەیب ئەردۆغان، چەند دەیان بەشێکی پەرشوبڵاوی ئۆپۆزسیۆنی چەکداری پێشوو وەرگیران و ڕاهێنانیان پێکرا و تەیار کران.

نزیکەی 100 هەزار پیاو سەر بەو هاوپەیمانییەن کە ئامانجی سەرەکی ئەو هاوپەیمانییە فشاری سەربازییە بۆ سەر میلیشیا کوردییەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەڵام ئێستا ئەو هێزانەن کە گوشارێکی بەرفراوان لەسەر ڕژێمی ئەسەد دروست دەکەن

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP