یەکێکی دیكه لەو دروشمانەی پارتیمان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئاوەدانییە كه بە داتا و دیکۆمێنت ئاماژەی پێدەدەین و دەیخەینە بەرچاوی هاووڵاتیان کە بەکردار لە کابینەی (9) دا (هەر بۆ نموونە) چی کراوە و چەندین پڕۆژە جێبەجێکراون، ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ ئەو دەنگە نەشازانەی دەڵێن کە هیچ نەکراوە بۆیە لێرەدا هەندێک لەو پڕۆژە تەواوکراوانە، لەوانەی لە پرۆسەی جێبەجێکردندان دەخەینە ڕوو، چونکە کە ژمارە هاتە گۆ ئیدی نکۆڵی دادێ کەس نادات و چەواشەکاریش ناتوانی هاووڵاتیان و دەنگدەران بخەڵەتێنێت. فەرموو لە.. کابینەی نۆیەم گرنگیی زۆری بە دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکان لە شار و شارۆچکەکان داوە؛ بە مەبەستی ئاسانکاریکردن بۆ هاووڵاتییان.
لە ماوەی تەمەنی کابینەی نۆیەمدا، 1967 پرۆژەی دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان بە گوژمەی یەك تریلیۆن و 863 ملیار دینار خراونەتە بواری جێبەجێکردن، کە بەشێکی زۆریان پرۆژەی ستراتیجیین، وەك شەقامی 120 مه‌تری و 150 مەتریی هەولێر، شەقامی 100 مەتریی سلێمانی و شەقامی بارزان لە دهۆك.
تا ئێستا 926 پرۆژەی دروستکردنی شەقام کارەکانیان بە ڕێژەی 100% تەواوبووە و هەزار و 41 پڕۆژەی دیکەی دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان لە ژ‌ێر پرۆسەی جێبەجێکردنن، هەروەها 44 پڕۆژەی دیکەی مامناوەند و ستراتیجیی کابینەکانی پێشووتر کە تەواونەکرابوون، لە کابینەی (9) پارەیان بۆ تەرخان کراوە و 13 لەو پڕۆژانەش کارەکانیان تەواو کراوە.
پرۆژەکانی دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان ئاسانکاریی زۆر بۆ هاووڵاتییان دەکات و سیمای شارەکانیش جوانتر دەکات، له كه‌رتی گه‌شتوگوزاردا 56 پڕۆژه به به‌های حه‌وت ملیار و 472 ملیۆن و 94 هه‌زار و 780 دۆلار وه‌به‌رهێنان كراوه، ئه‌مه‌ش ڕێژه‌ی نزیكه‌ی 45%ی كۆی وه‌به‌رهێنانی به‌رده‌كه‌وێت، كه‌رتی نیشته‌جێبوون له ریزبه‌ندیی دووه‌م كه‌رتی كوردستان دێت كه له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا زۆرترین وه‌به‌رهێنانی تێدا كراوه، 41 پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون جێبه‌جێ كراون.
قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی نیشته‌جێبوون بریتییه له سێ ملیار و 966 ملیۆن و 359 هه‌زار و 967 دۆلار، پشكی نزیكه‌ی 24%ی كۆی وه‌به‌رهێنانی به‌رده‌كه‌وێت، كه‌رتی پیشه‌سازی به سێیه‌م كه‌رت دێت و 116 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌م كه‌رته‌دا كراون كه قه‌باره‌ی سه‌رمایه‌كه‌یان، ده‌گاته دوو ملیار و 902 ملیۆن و 814 هه‌زار و 473 دۆلار.
پشكی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی پیشه‌سازی ده‌گاته سه‌رووی 17% و له‌گه‌ڵ دوو كه‌رته گرنگه‌كه‌ی تر، 86%ی كۆی قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنانیان به‌رده‌كه‌وێت. بۆیه هاووڵاتی به‌ڕێز: بۆ به‌رده‌وامی ئاوه‌دانی و ئارامی ده‌نگ به لیستی