دواین هەواڵ

ئاکەپە بۆ دۆڕا؟

‌كارزان گلی

02/04/2024

ئەگەر لێم بپرسن، لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكان كێ ركابەری سەرسەختی ئەردۆغان و ئاكەپە بوو؟ ناڵێم ئەكرەم ئیمامئۆغڵو و مەنسوور یاڤاش و كورد، نەخێر دەڵێم ركابەری سەرسەختی ئەردۆغان، قەیرانی دارایی بوو لە توركیا.
ئەو قەیرانە داراییە سەختەی رووبەڕووی توركیا بووەتەوە، كاریگەریی تەواوی لەسەر سندوقی دەنگدان هەبوو، ئەمە بووە هۆی ئەوەی ئاكەپە چوار ملیۆن دەنگ كەم بكات.

راستە كاریزمایی ئیمامئۆغڵو لە ئیستانبۆڵ رۆڵی خۆی بینیوە، بەڵام ئەگەر قەیرانی دارایی بوونی نەبایە، بەبۆچوونی من بەربژێرەكەی ئەردۆغان، كە موراد كوڕووم بوو دەیبردەوە.

بۆ نموونە، قادر تۆپباش، لە ٢٠١٤ بەربژێری ئاكەپە بوو بۆ ئیستانبۆڵ، كەسێكی لاواز بوو، دەكرێت بڵێین وەكوو موراد كوڕووم بوو، بەڵام سەركەوتنی بەدەست هێنا، چونكە ئەوكات قەیرانی دارایی بوونی نەبوو و ئیستانبۆڵییەكان لەسەر داوای ئەردۆغان، تۆپباشیان هەڵبژارد.

بۆ تەواوی توركیا و باكووری كوردستان، ئەم هاوكێشەیە راستە، كە ركابەری سەرسەختی ئەردۆغان و ئاكەپە، قەیرانی دارایی بوو، لەپاڵ ئەوەش، كرنگی ئۆزگوور ئۆزەل، سەرۆكی جەهەپە و ئیمامئۆغڵو و مەنسوور یاڤاش، رۆڵی خۆیان هەبووە.

دەبێت ئەوەش باس بكەین، ئەردۆغان لەوەتەی لەگەڵ مەهەپە بووەتە هاوپەیمان، پشتی لە كورد كردبوو و زۆر توند بوو بەرامبەریان، بۆیە كورد لە باكوور و شارەكانی رۆژئاوا، زلەیەكی گەورەیان لە ئەردۆغاندا.
سەلیقەی نووسینم هەبێت، شتی زیاتر و شڕۆڤەی زیاتر دەنووسم.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP