دواین هەواڵ

خۆپیشادانی عاشورەی عێراق بەرەو کوێ؟

‌د.نەجیبه ئیبراهیم ئەحمەد

01/08/2022

گۆرەپانی سیاسی عێراق لە دۆخێکی گێژاوی گەورە دایە بە تایبەتی لە دوای کشانەوەی رەوتی سەدر لە پەرلەمان کە گەورەترین پێکهاتەی پەرلەمان بوو کە بە گۆرانێکی گەورە لە گۆرەپانی سیاسی عێراق دادەنرا لە هەڵبژاردنەکانی ئۆکتۆبەر وە لە بەرامبەردا بە دۆرانێکی گەورەی کەوتلە شیعەکانی پاڵپشتکراو لەلایەن ئێران ,بەڵام لە دوای کشانەوەی رەوتی سەدر دەرگای کردەوە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی بەرەو پێش بچێت وە ببێتە جێگرەوەی ئەو لە پەرلەمان لەگەڵ پاڵاوتنی کاندیدێک بە ناوی ( محمد شیاع السوداني) بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران .

وە ئەمەش وایکرد جوڵانەوەی نارەزایەتی یەکەم لەلایەن لایەنگرانی سەدر لە هەینی رابردوو وە ئەم نارەزایەتیە بەردەوام بوو کە بۆ یەکەم جار لایەنگرانی چوونە ناو پەرلەمانەوە وە تا ئەمرۆ کە دەکاتە رێکەوتی (٣٠/٧/٢٠٢٢)بۆ جاری دووەم خۆپیشاندەران روویان کردە ناو پەرلەمان و ناوچەی سەوز کە نارەزایان دەربری لەسەر کۆمەڵێک هۆکار 

یەکەم :ئامانجی سەرەکی لە نارەزایەتیەکە هەرچەندە هەندێکیان لایەنگرانی رەوتی سەدرن بەڵام دژی گەندەڵی و نەبوونی دادپەروەری لە دابەشکردنی سەروەت و سامانی دەوڵەت نەبوونی دادپەروری کۆمەڵایەتی. 

دووەم :نارەزایاتیەکان دژی پاڵێوراوی چوارچێوەی هەماهەنگی و دەست تێوەردانی ئێران لە ژێر دروشمی ( دەرچۆ دەرچۆ) ئەمەش لەبەر ئەو کاریگەریە نەرێناینەی لەسەر دوڵەتی عێراق هەیە .

لە ژێر فشاری ئەم خۆپیشاندانە ئەم سینارۆیانە لەوانەیە بێتەبکایەوە :

- سيناریۆی یەکەم :گەرانەوەی عێراق بۆ خاڵی سفر مەبەست چوونە ژوورەوەی عێراق بۆ قەیرانێکی نوێ ئەمەش وە دەکات بە هەڵوەشاندەوەی پەرلەمان .

- سیناریۆی دووەم :هۆکار ئەبێت بە دروستکردنی حوکمەتێکی تەوافقی بە رێکەوتن لە نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانانی سەدر. 

- سیناریۆی سێیەم :مەترسیدارترین سیناریۆ ئەوە بوونی حاڵەتی دوژمنایەتی بۆ راکێشانی هێزەکان تا بگاتە قۆناغێکی تەقینەوە بە شێوەی ململانێی چەکداری .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP