دواین هەواڵ

دوو ساڵ بیرکردنەوە دوو ساڵ کردار

‌فارس نەورۆڵی

پێش 2 هەفتە

مێژووی ئەم ناوچەیە مێژووی ئێسک شکاندن و سڕینەوە و رەدکردنەوەیە لە نێوان نەتەوە و مەزهەبەکاندا، بۆیە خەڵکی ئەم ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە هەمیشە لە نا ئارامی و بەدبەختیدا دەژین.

لەم دۆخەدا گەلی کوردستان لە لوتکەی قوربانیداندایە و هەموو جۆرە داگیرکارییەکی بەسەردا سەپێنراوە، چارەسەری ئەم دۆخە سیاسی و زیهنییە پێویستی بە کارەکتەرێکی دەڵەتمەدارە، کە ماندوو نەبێت و بەردەوام بێت و بە بیرکردنەوەی گرێبەستی و زمانی ڕاستکردنەوە ئەبدەیتی کۆی پرسەکان بکاتەوە، چونکە لە بەرامبەر ئەم هەموو توندوتیژییەدا پێویستمان بە فەلسەفەی نا توندوتیژییە.

لە دووساڵی ڕابردوودا سەرۆک نێچیروان بارزانی لە یەکەم گوتاری دەسبەکاربوونی وەک سەرۆکی هەرێم ئەم فەلسەفەی گفتوگۆ و نا توندوتیژییەی کردە نەخشەڕێگا بە سودوەرگرتن لە فەلسەفەی ساتیاگراها لەسەر بنەمای ( ڕێز، تێگەیشتن، قبوڵکردن، پێزانین) دووساڵە بێ ماندوبوون بە دەرونێکی هۆشمەند، ئیدارەی ململانێ و جیاوازییەکان دەدات.

لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکەو جیهان و کوردستان و بە هەموو لایەکی وت: میانڕەوی باشترین ڕێگایە بۆ قایلکردنی یەکتری، ئەم دووساڵەی نێچیرەوان بارزانی ئەقڵانی بیرکردنەوە میانڕەوانە کردار نواندن شتێکی تەواو جیاوازی خولقاند لە ئاستی فیکر و کرداردا و مۆدێلێکی نوێی هێنایە ناوکایەی سیاسی لە کوردستان و عێراقدا.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP