هەوڵێکی ئامانجدار بوو بۆ ڕێگریکردن لە هەر جۆرە نزیکبوونەوەیەکی نێوان یەکێتی و پارتی، بە جۆرێک ویستی بچووکترین ئەگەر بۆ ڕێککەوتن لەبار ببات.
مەبەستی سەرەکی لەم هەنگاوە ئەوەیە یەکێتی ڕابکێشێتە ناو بەرەکەی خۆیەوە بۆ ئەوەی لە پارێزگای سلێمانی و لە بەشی یەکێتی لە بەغدا ببنە هاوبەشی یەکتر.
واته دەیەوێت هەولێر و دهۆک بەتەواوی بۆ پارتی جێبهێڵرێت و سلێمانیش لە نێوان خۆی و یەکێتیدا دابەش بکرێت.
ئەمە بەو واتایە دێت؛ سەنگی یەکێتی لە هێزێکەوە کە داوای حوکمڕانی نیوەی کوردستان دەکات، بچووک دەکرێتەوە بۆ حوکمڕانیی نیوەی سلێمانی و بگرە کەمتر لەوەش!