دواین هەواڵ

پلانی ترەمپ چییە؟

‌نەوزاد هێتوتی

4 کاتژمێر پێش ئێستا

 لەم هەفتەیەدا ترەمپ و ئیدارە کەی  زۆر باس لە ڕێککەوتن و دانوسـتاندن دەکەن و تەنانەت لە ڕێگەی جێگرەوەیەکەوە نامەی بۆ بەرپرسانی ئێران ناردووە بۆ ڕێککەوتن و شاندێکی قەتەریش رەوانەی ئێران کراوە بۆ دانوستاندن.
هۆکاری سەرەکیی ئەم هەڵوێستەی ترەمپ بۆ سێ خاڵی سەرەکی دەگەڕێتەوە: یەکەم،ترەمپ دەیەوێت  بارودۆخەکە بە هێمنی بمێنێتەوە تاوەکوو هەڵبژاردنەکانی میدترم ئەنجام دەدرێن؛ چونکە ڕوودانی شەڕ، تەنانەت چەند ڕۆژێک پێش ئەو هەڵبژاردنانە، دەتوانێت پێگەی کۆمارییەکان زیاتر لاواز بکات.دووەم، هەوڵ دەدات نرخی نەوت و گاز سەقامگیر بمێنێتەوە. ئەمەش  پێویستی بەوەیە کە  بارودۆخەکە ئارام بێت و  دەبێت بەردەوام پەیامێکی پۆزەتیڤ بۆ ڕای گشتی بنێرێت گوایە رێککەوتن دەکرێت.سێیەم، وای لە ئێران بکات بیر لە هێرشکردنی لەناکاو نەکاتەوە یان دەستپێشخەری لە هێرشکردندا نەکات. ئەمەش لە ڕێگەی باس کردنی  دانوسـتاندن، ناردنی نامە و ناوبژیوانەکانەوە بو ئەوەی ئێران سەرقالبکرێت

بەڵام، بە نهێنی و  پشت پەردەدا، ترەمپ خەریکی پلانێکی تەواو جیاوازە  ئەویش لێدانی گورزی سەربازییە لە ئێران لە دوای هەڵبژاردنەکانی میدترم، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئیسرائیل.بۆیە، ئەوەی ترەمپ ئێستا بە ئاشکرا دەیڵێت شتێکە، بەڵام ئەوەی لە پشت پەردە پلانی بۆ داڕێژراوە شتێکی دیکەیە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP