دواین هەواڵ

ئایا عيراق پێویستی بە دابەزاندنی نرخی فەرمی دیناری هەبوو ؟!

‌جەبار گۆران

14 کاتژمێر پێش ئێستا

ئایا فشارەکان ئابووری بوون یان فشاری سیاسی کوتلە سیاسیەکانی عيراق بو ؟

لێکۆڵینەوە و شيكارێکی وورد و زانستیانە :

پاساوی حوکمەتی ناوەندی عيراقى بۆ بەرزکردنەوەی نرخی فەرمی بەهای دۆلار کورتهێنانی بودجە و کەمی نەختینە بوو بۆ تخطیەکرنی خەرجیەکان بەتایبەت خەرجی موچەخۆران .

بەڵام ئایا راستیەکە ئەمەیە ؟
بە پێی داتا دراوەکان لەم شیکاریەدا وەڵامەکەی وەرئەگرینەوە :
بەپێی ڕاپۆرتی ( Iraq oil report ) تەنها لە مانگی ئەیلول وەزارەتی نەوت بە بڕی 7 حەوت ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتوە .
کۆی داهاتی نەوت زیاتر لە ٧ ملیار دۆلار بووە لە یەک مانگدا
هەناردەی ڕۆژانە نزیکەی ٢.٦٥ ملیۆن بەرمیل بۆ هەر رۆژێک
ماوەی مانگ ٣٠ ڕۆژ
کۆی بەرمیل بە حیسابی نزیکەیی ٧٩.٥ ملیۆن بەرمیل
7000,000,000
————————— = 88,06 $
79,500,000
واتە بە تیکڕایی نرخی برمیلیک 88,06 $ دۆلار بووە

سەچاوە : https://www.shafaq.com/.../Basrah-Medium-climbs-above-85...
Basrah Medium climbs above $85 in early September

کۆی داهاتی یەک مانگی نەوت بە دینار :
7000,000,000 * 1300 ‎ = 9,100,000,000,000 نۆ تریلیۆن و سەد ملیار دینار بووە
خەرجی یەک مانگی حکومەت ( 7.5 ملیار ) حەوت تریلیۆن و پێنج سەد ملیار دینارە
9.1 تریلیۆن داهات - 7.5 تریلیۆن خەرجی =
1.6 تریلیۆن دینار داهاتی صافى
واتە لە یەک مانگدا حکومەتی ناوەندی. یەک تریلیۆن و شەش سەد ملیار دینار داهاتی داهاتی صافى ماوەتەوە Net profit .
عيراق لە ئێستادا نەوت 15 تا 20 دۆلار نەوت لە نرخی بازاری بۆرصه كەمتر ئەفرۆشێت بەهۆی گرژیەکانی تەنگەی هورمز
نرخی نەوت لە بازارە جیهانیەکان زیاترە لە 100 دۆلار
102 $ - 15 ‎ = $87.00 بۆ هەر برمیلێک
لەکاتێکدا لە رەژنوسی بودجە نرخی یەک برمیل نەوت بە 58 $ دۆلار خەمڵێندراوە
87 - 58 ‎ = 29 29 دۆلار کەمتر دانراوە
29 دۆلار کەرەتی ٢.٦٥ مليون برميل
76,850,000 دۆلار بۆ یەک رۆژ
کەڕەتی 30 رۆژ دەکاتە 2,305,000,000 دۆلار
بە نزیکەیی 3 تریلیۆن دینار
واتە مانگانە نزیکەی 3 سێ تریلیۆن دنیار کەم حساب ئەکرێت ، تێکڕای ساڵێک =
36 سى و شەش تریلیۆن دینار کەمتر لە بودجە حساب دەکرێت !
ئایا ئەم جیاوازیە زۆرە بۆ کوێ ئەچێت ؟؟!
* گۆڕانکاری لە نرخی فەرمی دینار لە ١٣٢ بۆ ١٥٢ هەزار چەند داهات بۆ حکومەت ئەگێڕێتەوە ؟

ئەگەر مانگانە 7 مليار دۆلار بگۆڕێتەوە :
نرخی پێشوو ١٣٠ هەزار
نرخی ئێستا ١٥٠ هەزار
7 مليار دۆلار * 12 * 130 هەزار = 109.2 تریلیۆن دینار
7 ملیار دۆلار * 12 * 150 هەزار = 126 تریلیۆن دینار
واتە جیاوازی گۆرانکاری لە نرخی دینار =
16.8 تریلیۆن دینار داهات زیاد دەکات بۆ حکومەت

خۆلاسەی کەلام :
جیاوازی نرخی نەوت 36 تریلیۆن دینار
جیاوازی نرخی دینار 16.8 تریلیۆن دنیار
واتە ئەگەر دەستکاری نرخی دینار نەکرایە و نرخی نەوت وەک فرۆشتنی حەقیقی خۆی حساب بکرایە ئەوا هیشتا 20 بیست تریلیۆن دینار زیادی دەکرد لە داهاتی عيراق !!
لە کۆتاییدا …

ئایا ئەو جیاوازیە زۆرە بۆ کوێ ئەڕوات و ئەچێتە گیرفانی کێ ؟! بۆ لە بودجە هەژمار ناکرێت ؟!
ئایا بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار کەمکردنەوەی بەهای دینار لاوازکردنی هێزی کڕینی هاوڵاتیان لە بەرژەوەندی کێیە ؟
ئایا فشارەکان ئابوورین یان سیاسی و گەندەڵی ؟!
وەڵامەکەی لە سەرەوەیە

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP