دواین هەواڵ

ئایا ھیچ مەترسیەک لە سەر بەھای دیناری عيراقى ھەیە ؟

‌جەبار گۆران

24/12/2022

ئایا بەھای دۆلار 160 ھەزار تێ ئەپەرێنێت ؟

ماوەیەکە باھای دۆلار لە بەرامبەر دیناری عیراقی ناجێگیرە و بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمار کردووە قسەو باسی زۆری لە سەر دەکرێت ھەندێک لە شیکەرەوان پێیان وایە دۆلار زیاتر بەرز ئەبێتەوە رەنگە بگاتە سەروو ١٦٠ ھەزار دینار ..

سەرەتا پێویستە شیکارێکی زانستی لە روی تەکنیکی و فاندامێتاڵ بۆ بەھای دیناری عيراقى بکەین :
شيكارى فاندامێتاڵ 

١- ھیچ بیانویەک نیە بۆ بەرز بوونەوەی بەھای دۆلار لە بەر ئەوەی ئابووری عيراق لە ئاستێکی بەرزدایە و گەشەیەکەی باشی کردووە .لە ریزبەندی یەکەمە لە سەر ئاستی ووڵاتانی عەرەبی و دووەمە لە سەر ئاستی جیھان .

بۆ پاڵپشتی دیناری عيراقى یەدەگی دراوی بیانی لە بانکی ناوەندی زیاترە لە ٩٦ مليار دۆلار ، نزیکەی ١٣٥ تەن زێر ھەیە .

٢- سەرچاوەی سەرەکی داھاتی عيراق نەوتە ، نرخی نەوتیش بەرزە .

٣- ئەگەر پێت وایە دینار وەک تمەن و لیرە لە بەرامبەر دۆلار ھاڕە ئەکات ئەوە بێشبینیەکی ھەڵەیە ، چونکە عيراق ھیچ سزا و گەمارۆیەکی ئابووری لە سەر نیە ، یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا خۆی سەپۆرتی دۆلار لە بانکی ناوەندی دەکات . لە بەر ئەوە بەراووردی ئابووری عيراق بە ئابووری ایران و سوریا و لوبنان بەراوردێکی نالۆژیکیە .

٤- سعرى صرف لە بانکی ناوەندی جێگیرە ھەتا بانکی ناوەندی نرخی فەرمی فرۆشتنی دۆلار بە جێگری بھێڵێتەوە کە 146 ھەزارە بەرامبە 100 دۆلار ، ھیچ مەترسی لە سەر بەھای دیناری عيراقى نيه ، ئەو فەرقەی ھەیە لە ئێستادا لە نرخی فەرمی و نافەرمی پێم وایە حاڵەتێکی نا ئاساییە ھۆکارەکەشی کەمی خستنەروی دۆلارە لە بانکی ناوەندی ، وە توندکردنی رێوشوێنی خستنە ڕووە .

٥ - بەھۆی ناسەقامگیری دۆخی ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئیران خواستی ھاوڵاتیانی بۆ دۆلار زیادی کردوە بەو ھۆیەوە رو لە بازارەکانی عيراق دەکەن بۆ کرینی دۆلار ، ئەو دۆخە تێپەرێت خواست لە سەر دۆلارکەم ئەبێتەوە.

شیکاری تەکنیکی 

ماوەی مانگێکە بە بەردەوامی دۆلار ڕو لە بەرزیە ، بەڵام نەیتوانیوە سەقفی 154 ھەزار بشکێنێ , چەند جار نزیکەی 153 تۆمار دەکات و پاشەکشە ئەکاتەوە بۆ خوار 152 ھەزار بەرامبەر 100 دۆلار ، ئەمە پێمان دەڵێت ھەرچندە قەبارەی خستنەڕوی دینار زۆرە ، بەڵام لە بەرامبەریشدا دۆلاری پێویست ھەیە لە بازارەکانی دراودا .

لە بەر ئەوە پێم وایە بەرزی بەھای دۆلار لە ئێستادا کاتیە ھیچ مەترسیەک لە سەر نرخی دنیار نیە ، ئەگەرێکی زۆر لاوازە بگاتە سەروو 160 ھەزار ، پێشبینی ئەکەم لە ماوەکانی داھاتوودا جێگیر دەبێتەوە .

ماستەر لە کارگێڕی دارایی

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP