دواین هەواڵ

ئەوڕۆ ٩٢ ساڵە عیراق نەەت ئەفرۆشێ !

‌چاپوك سەید عومەر

9 کاتژمێر پێش ئێستا

٩٢ ساڵ بەر لە ئێستا یەکەمین کەشتی بارهەڵگر، لە حەیفاوە  (کە ئەوکات سەربەدەوڵەتی فەڵەستین بوو ئیسڕائیل وجودی نەبوو )، فرۆشرا . لەوکاتەوە تا ئێستا بە تڕلیۆنەها بەرمیل نەوت فۆشراو عیراق هەر هەژار و دواکەوتوو و موفلیسە .

نازانم ئەو جەژنە بەناوی سەروەری عیراق  بۆ کشانەوەی ئەمریکا مانای چیە، لەکاتێکدا بەغدا خۆی ویلایەتێکە لە ئێران .

خۆ هەر لەبنچینەدا دروستبوونی عیراق هەر وەک هەموو دەوڵەتەکانی دی دەوروپشت، لەسەر بنچینەی بەرژەوەندی دەوڵەتە ئیمپریالیستەکانی دونیادا دامەزراوە، نەکە بەشێوەیەکی خۆڕسکی سەر بنچینەی نەتەوایەتی یاخود ئاینی مەزهەبی . بۆیەش هەرگیز یەکدی نەگرتووە و ناگرێ .

دەنا سێ پێکهاتەی کورد و سوننە و شیعەمەزهەبی ئیسلامی، کە هەرگیز بەیەکەوە لەدوای لێکترازانەکەی سەرەتای سەرهەڵدانی ئیسلام، بەهیچ شێوەیەک لەژێر یەک ئاڵا و یەک دەوڵەتدا بێکێشە و حەوانەوە نەژیاون . کوردستانیش لەهیچ سەردەمێکدا لە سنورێکی وادا لە دەوڵەتێکی بەناوی عیراقدا بەدرێژایی مێژوو بوونی نەبووە . 

کەواتە عیراق بەگوێرەی بەرژەوەندی گەلانی دووردوور لەخۆی، بەبێ پرسی خۆیان کۆکراوەنەتەوە، تا هەردەم بەئاژاوە لەنێوخۆیاندا بژین،  بەوشێوەیش قازانجی نەوتەکە دەڕوا بۆ باخەڵی دامەزرێنەرانی .

ئیدی عیراق لەو ڕۆژەیەوە کە وەک دەوڵەتێک ڕاگەیەندراوە، هەرگیز سەقامگیری بەخۆیەوە نەدیوە، هەربۆیەشە ئەو دەوڵەتە نەیتوانی ژێرخانێکی ئابووری بەهێز  بەپارەی ئەو نەوتە دابمەزرێنی یا چارەسەری بنەڕەتی کێشەکانی نەتەوایەتی و مەزهەبی بکات .

ئەوەی زۆرترین سوودمەندبووبێ لەنێودەوڵەتی عیراق، خاوەن زۆرترین گروپی دینی و مەزهەبی و نەتەوایەتیە جا چەکداربێ گروپەکان یاخود حەشامەتی بەشەریبێ .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP