دواین هەواڵ

ناوی زل و دێی وێرانن

‌محەمەد نوری

11 کاتژمێر پێش ئێستا

🟥سەركردە وسیاسیی وبەرپرس نییە كە رەخنەی توندی لێنەگیرابێت،بەڵام بۆچونێك دروستبوە خەریكە دەبێتە بتێكی پیرۆز كەنابێت رەخنە لەهەندێ نوسەر ورۆژنامەنوسی بەئەزمون بگیرێت .

من تێناگەم ئەم بۆچوونە بۆ دروست بوە و چۆن گەشەی كردوە؟لام وایە شكاندنی ئەم بتە نەك كاتێتی بەڵكو پێویستە.

🛑هەندێ نوسەر وتوێژەر لەسەردەمانێك لامان گرنگ بوون، بەڵام كەبەر نوسەر وتوێژەرەكانی عەرەب كەوتووم(من لەئەزمونی خۆمەوە قسە دەكەم) ئینجا بۆم دەركەوت ئەمانە یەك دێڕ  ئیزافەیان نەبوە ،ئاخر ئەمانە لەكوێ، فەتحی مسكێنی وجابری وسەمیرئەمین ویفوت و تەرابیشی و حسین ئەحمەد ئەمین ئیمام عەبدولفەتاح وتارق عەلی وفواد زەكەریا وحازم ساغیە ودەیان ناوی تر وئەم بێ تێز و بێ كاریگەرانەی خۆمان لەكوێ؟

🛑هەندێ رۆژنامەنوس خۆیان بەخاوەن ئەزمون دەزانن وپۆزی مێژوو دەفرۆشنەوە، كاتێ بەر كەسانی وەك هەیكەل وحەمودەو هانی نەدیم وسەمیرعەتاللەونەبیل زەكی ومستەفا ئەمین ودەیان كەسانی تركەوتم ،ئینجا بۆم دەركەوت ئەمانە رۆژگارو ئێمە لامان وابوە رۆژنامەنوسی گەورەن.

🛑لەكوێی رۆشنبیریی و رۆژنامەنوسیی دنیا هەبوە لەسەر روداوەكانی لەپەنا لوتدایە بێ دەنگبیت كەچی باسی خراپی رێگاوبان بكەی لەكوبا؟

🛑ئەوە چ رۆژنامەنوسییەكە ساڵی وتارێك بنوسیت یان كەی كاتت هەبوو،لاشت وابێت ئیتر تۆ كاریگەریت ، ئەمەخەیاڵخۆشی مێژووە.
🛑 ناكرێت تۆ لەسلێمانی بەس ناشرینی هەولێر ببنی یان لەهەولێر بەس گەندەڵی سلێمانی ببینی بەخۆشت بڵێ ئازاد وسەربەخۆ.

🛑كاری میدیایی ورۆژنامەنوسیی ئەوەیە تۆ بەردەوامبیت ،نەك وەك جەنگاوەری دێرین لەسەر دەسكەوتی دێڕەكانی رابردوت بژیت.

🛑لەكاری رۆژنامەنوسیی سەربەخۆدا ئەوەیە :بەتەریب سەیری خراپی حیزبەكان بكەیت نەك بەیەك چاو سەیری لایەك بكەیت.

🛑كاری رۆژنامەنوسیی بەئەزمون ئەوەیە: دنیای كوردیی دابەش نەكەیت بەسەر شەیتان وفریشتە.

🛑لەكاری رۆژنامەنوسیی بەئەزموندا :دەبێت ئەزمونت پەخشبكەیت نەك بەلوتبەرزی لات وابێت هەر تۆ وبنەماڵەكەت هەیە وخەڵكانی تر غولام ونەزانن.
🛑مادەم ناوی خۆت ناوە رۆژنامەنوسی ئازاد وبێ لایەن ،بۆ هەمووی بێ لایەن بە ،نەك لەسەر سفرەی لایەنێك نانبخوێت و ئەوانەی سەر سفرەی تر بە كوێلە وكڕدراو دابنێت.

🛑لەكاری رۆژنامەنوسی بوێردا :دەبێت نەترسی بنوسی ،نەك بەدڵی لایەنێك بنوسیت و كە وەڵامیشت بدرێتەوە یەكسەر تۆمەت ببەخشیتەوە.

🛑تۆیەك لەشارەكەی خۆت هیچ نەبینیت بەڵام زیخی شارەكانی ترت لاببێ بە تاشە بەرد ئەمە چ بیركردنەوەیەكە؟

🛑 ماسكی بێ لایەنی بپۆشیت كەچی نەوێریت رەخنە لەلایەنێكی دیاریكراو بگریت.

🛑دونیای ئێمە سەردەمێكە پڕە لە هەزار رووی رۆشنبیریی ومیدیایی.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP