دواین هەواڵ

گراهام چی بۆ کورد کردووە ؟! وەڵامێک بۆ کۆیلەکانی عەرەب لە کوردستان!

‌عەتا شەمێرانی

9 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕەنگە بەشێکی زۆری ئەو کەسانەی کە ناوی (لیندزی گڕاهام) یان بیستووە، نەزانن ئەو کێیەو چ جۆرە پاڵپشتییەکی لە گەلی کورد کردووە ، لێرەدا هەوڵ دەدەم پاڵپشت بەو بەڵگە فەرمیانەی لەخوارەوە دانراون، ئاماژە بەو دەستکەوتە سیاسی و ستراتیژیانە بکەم کە سیناتۆر لێندزی گراهام ، لەماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا، بەخشیویەتی بەکورد .. بەڵگەکان بەزمانی ئینگلیزییەو لە کۆنگرێسی ئەمەریکا هێناومن، بەشێکیم کردووە بە کوردی! 

لە لای زۆرێک لە کوردەکان، لیندسی گراهام یەکێک بوو لە دەنگە هەرە دیارەکانی ئەمریکا کە شێلگیڕانە لەناو کۆنگرێسدا بەرگری لێدەکردن، بەتایبەتی دوای شەڕی داعش. پشتگیرییەکانی تەنها بە لێدوان نەبوو؛ بەڵکو هەڵوێستی ڕوونی سیاسی و یاسایی هەبوو،  فشاری لەسەر ئیدارە یەکلە دواییەکەکانی ئەمریکا دەکرد 

لە دیارترین کارەکانی بریتی بوون لە:

1_ بەرگریکردن لە کورد لەدوای شەڕی داعش: بەردەوام جەختی لەوە دەکردەوە کە چەکدارانی کورد لە شەڕی داعشدا بە ناوی جیهانەوە هەزاران قوربانییان داوە و ئەمریکاش قەرزاری سوپاسگوزاری ئەوان بووە. چەندینجار ڕایگەیاندبوو کە وازهێنانیان دەبێتە "پەڵەیەک" لەسەر سیاسەتی ئەمریکا .

2_ دژایەتیکردنی کشانەوەی سوپای ئەمریکا لە سوریا (٢٠١٩): کاتێک سەرۆک دۆناڵد ترەمپ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە باکوری سوریا ڕاگەیاند، گراهام  بە ئاشکرا دژایەتی ئەو بڕیارەی کرد. چەند جارێک لەگەڵ ترەمپ کۆبووەوە بۆ ئەوەی ڕازی بکات سەرلەنوێ بیربکاتەوە. هاوکات هۆشداریشیدا لەوەی کە کشانەوەی کورد بەرەوڕووی هێرشی تورکیا دەبێتەوە و دەبێتە هۆی سەرهەڵدانەوەی داعش. گوشارەکانی ئەو، لەگەڵ گوشارەکانی بەرپرسانی دیکە، ڕۆڵیان هەبوو لە پاراستنی کورد و مانەوەیان لە ماڵ و حاڵی خۆیان!!

3_ فشارخستنە سەر تورکیا: دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا لە باکوری سوریا، هێرشەکەی بە هەڵەیەکی ستراتیجی وەسف کرد و هاوکاری لەگەڵ ئەندامانی هەردوو پارتی کۆماری و دیموکرات کرد بۆ داڕشتنی یاسایەک کە سزای ئابووری بەسەر تورکیادا بسەپێنێت ئەگەر ئۆپەراسیۆنەکانی دژی هێزە کوردییەکان بەردەوام بێت!

4_ پارەدان بۆ پاراستنی کورد: هاوبەشی سپۆنسەری یاسادانانی کرد بە ئامانجی پاراستنی هاوبەشە کوردەکان و سەپاندنی سزا بەسەر ئەو کەسانەی کە دەیانکەنە ئامانج و دووپاتکردنەوەی بەردەوامی پشتیوانی ئەمریکا بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە شەڕی دژی داعشدا.

6_ سەردان و دیدار لەگەڵ سەرکردە کوردەکان: چەندین جار لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق و سەرکردە کوردەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆبووەوە و گوێی لە داواکارییەکانیان گرت و گەیاندی بە ئیدارەی ئەمریکا و کۆنگرێسی وڵاتەکەی! 

7_ بەرگریکردن لە هەرێمی کوردستان: لە بۆنە جیاوازەکاندا ستایشی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکرد، هەروەها داوای بەردەوامی پەیوەندییە سەربازی و ئابوورییەکانی نێوان واشنتۆن و هەولێری دەکرد ،لە کۆنگرێس پاڵپشتتەکی گەوورەی کوردستان بوو . 

8_هەڵوێستی لەبارەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی 2017: ئەو لەوکاتەدا پشتیوانی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی نەدەکرد، پێیوابوو ئەولەوییەت پاراستنی سەقامگیری عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی داعش بوو. بەڵام داوای لە بەغدا کرد ڕێز لە مافەکانی کورد بگرێت و داوای لە هەموو لایەنەکان کرد لەبری ئەوەی گرژییەکان زیاتر بکەن، گفتوگۆ بکەن!!

9_ "یاسای ڕزگارکردنی کورد": بە هاوبەشی سپۆنسەری پڕۆژە یاسایەک بوو کە ئامانج لێی ڕێگریکردنە لە هێرشکردنە سەر هاوپەیمانە کوردەکان و پاراستنی بوونی پێویستی ئەمریکا بۆ ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش و دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی ئەمریکا بە هاوبەشە کوردەکانی!

سەرەڕای هەموو ئەمانەش، گراهام پشتگیری لە دامەزراندنی فەرمی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی نەکرد،  داوای لە ئەمریکا نەکرد دان بە سەربەخۆیی کورددا بنێت.بەڵام هەڵوێستەکەی زیاتر لەسەر پاراستنی کورد وەک هاوپەیمانی ستراتیجی ئەمریکا و دەستەبەرکردنی ماف و ئاسایشیان بوو، نەک پشتیوانی لە پڕۆژەی سەربەخۆیی!!

هەر لەبەر ئەم هۆکارانەیە، زۆرێک لە کوردەکان، چ لە کوردستانی عێراق و چ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە یەکێک لە دۆستە گەوورەکانی دەزانن کە لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا، دلێرانە  بەرگری لە کورد کردووە، بە تایبەت لەو کاتانەی کە هەستیان دەکرد واشنتۆن لەوانەیە دەستبەرداریان بێت!!

1

https://www.lgraham.senate.gov/public/index.cfm/2026/1/graham-blumenthal-introduce-save-the-kurds-act?utm_source=chatgpt.com

2
https://www.lgraham.senate.gov/public/index.cfm/2026/1/graham-blumenthal-introduce-save-the-kurds-act?utm_source=chatgpt.com

3
https://www.lgraham.senate.gov/public/index.cfm/press-releases?ID=16137E50-E094-4A3D-996A-7F222225981A&utm_source=chatgpt.com

4
https://www.govinfo.gov/app/details/BILLS-119s3740is?utm_source=chatgpt.com

#عەتا_شەمێرانی

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP