سەرەتا با بزانن، بە دەست خۆم نییە حەز دەکەم هەرچی دزو هینە ...... بە ڕیسوایی لە کونجی زینداندا ببینم بە ڕیسوایی.لە هەر کوێیەکی دونیادا بێت.
هەنگاوەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ رووبەرووبونەوەی دزی و فەسادی ئیداری و دارایی هەنگاوێکی بوێر و دروست بوون.
هیواخوازم ئەم هەنگاوەی جەنابیان تەنها لە هێڵی سێهەمی گەندەڵکاران نەمێنێتەوە، بتوانێت دەستی بە ئەو هێڵانەی دووهەم و یەکەم ببات.
دیمەنێکی تری ئەم شانۆیە هەیە ، کە نموونەی وەک شاسوار و هەندێک برادەری تر نمایشی تێدا دەکەن، دەیانەوێت وەک فریشتەیەک خۆیان نیشان بدەن ، پەراوێزی خۆیان لە بیر کردووە و نمایشێکی زۆر قێزەونە.انە دەکەن، سمکۆ عەزیز وتەنی کە دەڵێت: "ئەم حەرەکەیە کۆنە تۆفیق".
شاسوار لە کۆنگرەو دیمانەکانیدا زۆر بە شیوازێکی دەم شری و بازاڕییانە زۆر جار دەردەکەوێت و گلەیی و گازندەی لە حوکمڕانی کوردی هەیە، کە گوایە نا دادپەروەر و فاسد و گەندەڵن!
بەڵام من لە کاکی سیدی فرۆشی جاران و سیاسەتمەداری ئێستا دەپرسم لە سایەی ئەم حوکمڕانییەدا جەنابتان، کە لە بەغدادەوە کەسابەتی سیدیتان دەکرد، دەتانهێنا بۆ بازارەکانی سلێمانی ، بە دیدی من هیچ عەیبەیەکیشی تێدا نەبوو ئەم کەسابەتەت، وەلێ دەبێت بزانین ئەوەی کە ئێستا جەنابت خاوەنیت بەو کەسابەتە کردووتە یان لە سایەی حوکمرانی ئەو دەسەڵاتەوە بوو کە ئێستا تۆ تانەو تەشەی لێ دەدەیت؟
قوربان دەپرسم بە سیدی فرۆشتن دەبیت بە خاوەنی ئەم شتانە:
🔴 زەوییەکی گەورەی وەک چاڤی لاندو پرۆژەیەکی گەورەی گەشتیاری چاڤی و شاری یاری؟
🔴 خاوەنی هەرسێ پرۆژەی نیشتەجێبوونی گوندی ئەڵمانی یەک و گوندی ئەڵمانی دوو ، گوندی ئەڵمانی سێ؟
خاوەنی پرۆژەی نیشتەجێبوونی کورد سیتی یەک و کورد سیتی دوو.
🔴خاوەنی پرۆژەی نیشتەجێبوونی نالی سیتی خانوو شووقە.
🔴 خاوەنی چوار کەناڵی تەلەفزیۆنی (Nrt1 , Nrt 4 , Nrt 3 , Nrt 2).
ئەمانە بەس ئەوەی کە من بیستوومە و خوودا دەزانێت چی تر هەیە؟
بە ئاشکراش دەڵییت من ئامادە نیم پارەی کارەباو ئاو باج بدەم !
کەواتە ئێستا دەتوانیت روونی بکەیتەوە کە کێ گەندەڵە و کێ دزی دەکات و کێش لە خۆیەوە هەڵدەتۆقێت؟