لەم قۆناغە هەستیار و چارەنووسسازەی کە کورد و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستانی پێدا تێپەڕ دەبێت، پەیامی بەڕێز کاک مەسعود بارزانی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، و بەدەنگەوە هاتنی دەستپێشخەریکەی مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین نەخشەڕێگەیەکی گرنگە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان.
لە کاتێکدا میللەتەکەمان لە دڵەڕاوکێی پاشەڕۆژی خۆیدایە، باشترین جەژنانە بۆ ئەم گەلە ماندووە، بینینی دیمەنی تەوقەکردن و ڕێککەوتنی سەرکردەکانە لە ڕۆژانی جەژن دواخستنی بۆ دوای جەژن، تەنها کات بەفیڕۆدانە و دەرفەت دەداتە دەستێوەردانی دەرەکی بۆ تێکدانی کەشە ئەرێنییەکە.
بۆیە هەنگاوێکی مێژوویی دەبێت لە رۆژانی جەژندا کاک مەسعود سەردانی شاری سلێمانی بکات و دانیشتنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ سەرکردەی حزبەکان بکات و پێکەوە بچنە سەر ئارامگای مام جەلال و کاک نەوشیروان بکەن، بەم کارە بەستەڵەکی سیاسی دەشکێنێت، ڕێگە لە دەستێوەردانی دەرەکی دەگرێت و گەورەترین جەژنانە و ئومێد دەبەخشێتە تەواوی کۆمەڵگەی کوردی.