دواین هەواڵ

کوردستانێکى خۆڕاگروبەهێز بەرامبەر دوو حکوومەتى لاواز و میلیشیایی تیرۆریستى لە عێراق

‌رێبوار حەمەلاو شوانی

8 کاتژمێر پێش ئێستا

 
رۆژ بەرۆژ و مێژوویش گەواهیدە حکوومەت کاتى عێراق لە رابردوو بەچەکى کۆمەڵکوژ ووێرانکارى هەوڵى لەناوبردنى شۆڕش و گەلى کورد وکوردستانیدا ، ئێستاش لەماوەى 23 ساڵى رابردوو بە حکوومەتەکەى ئێستاشیانە وە بە سیاسەتێکى زۆر فاشیزمى و تایفى و مەزهەبى و گەمارۆدان و مووشەک و درۆن و گەلەکۆمەکى درێژە پێدەرى هەمان زێهنیەتى تاکڕەوەى و سڕینەوەى بەڕامبەرەکەیان دەکەن بەتایبەت ئەو تاقم و گروپ ومیلیشیا لەیاسا دەرچووانە وەک حکوومەتێکى سێبەر لە نێو حکوومەتى ئێستاى بەغدا دەستیان بەسەر هەموو جومگە سەربازى و دارایی و ئەمنی وبڕیارەکاندا گڕتووە 
بەتایبەت لەم چەند ساڵەی دواییدا ئەو گروپ و میلیشیا تیرۆریستانە بە ئاشکرا هێرش و پەلامارى تیرۆریستى دەکەنە سەر خەڵکى سڤیڵ و ئینجا بەڕێگەى هێزە سیاسیەکانیانەوە لە عێراق  پاساوى بۆ دێنەوە ، بە بەیاننامە و دروستکردنى لێژنە پەردەپۆشى تاوانە تیرۆریستەکانیان بەرامبەر بە کوردوکوردستان دەکەن ، ئەوەش سیاسەتێکى نامەردانە و دوو ئاڵیزیمە بەرامبەر بە کوردو دۆزەرەواکەى  
ئەوەى لە رابردوو و ئێستادا لە حکوومەتەکانى پێشوو و ئێستاى سوودانیش دا دەبینرێت ،  پاشگەزبوونەوە لە پابەندبوون بە بنەماکانى هاوبەشى و سازان و هاوسەنگى و جێبەجێکردنى دەستوور و ڕێککەوتننامەکان و بەڵێنەکانیان ، نەیارانى کورد لە عێراق ئەوەى بەدیاریکراویی دەیکەنە نێو سێرەى پەلامارە تیرۆریستیەکانیان ، هێرشکردنە بۆسەر سەرک مسعود بارزانى،سەرۆکى هەرێم ،سەرۆکوەزیرانى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستانە ،چونکە هەر ئەمانە پێداگر و رژدن لەسەر بابەتە نیشتیمانى ونەتەوەیەکانى گەلى کورد ، لەڕووى دیپلۆماسیشەوە ، نێچیرڤان بارزانى و مەسروور بارزانى ، هەوڵەکانیان خستۆتەگەڕ بۆ بەهێزکردنى سەنگ وپێطەى هەرێمى کوردستان چ لەسەر ئاستى ناوخۆیی مەبەست عێراق و  لەسەر ئاستى ناوچەیی و نێودەوڵەتیشدا 
رۆژ بە رۆژ دواى گۆڕانکارى و پێشهاتەخێراکانى ناوچەکە ، زیاتر سەنگ و پێگەى هەرێمى کوردستان و سەرکردایەتییەکەى وبەتایبەتى ڕابەرایەتى سەرۆک بارزانى وەک کۆڵەکەیەکى سەرەکى بۆ پاراستنى بەرژوەندییەکانى نەتەوەی کورد دەردەکەوێت، چونکە بارزانى تەنیا رابەرێکى سیاسى نییە ، بەڵکو رابەرى نەتەوەیی کورد و بە هەوڵ وتێکۆشانى دیپلۆماسی و ئاشتیانە و لۆژیکانە و خوێندنەوەى بۆ داهاتوو هەیە بەتایبەت چارەسەرى دۆزى کورد لەهەموو بەشەکانى کوردستان  ،هەرێمى کوردستانیش وەک دوورگەیەکى ئارام و ڕەشماڵێکى کۆکەۆەوەیە بۆ هەموو نەتەوەی کورد و لەهەمانکاتیشدا سەکۆیەکى دیپلۆماسییە بۆ گەیاندنى دەنگى کورد بۆ ناوەندە بڕیار بەدەستەکانى جیهان و هەولێرى پایتەختى کوردستانیش ناوەندى بڕیاردانە و بەهیچ شێوەیەک لە نێو شەڕ وململانێیە جەمسەرەکاندا خۆى تێوە ناگڵێنێت 
هەموو ئەو هەنگاو و تێڕوانییە حەکیمانەیە بۆ ئەو راستییە جارێکى تر گەلى کورد و دواى سەدەیەک ماڵوێرانى و شەڕ ، نەبێتە سووتەمەنى و قوربانى شەڕى جەمسەرە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان ، بۆیەهەوڵەکانى لە چوارچێوەى یەکرێزى و تەبایی نێوماڵى کوردە تا مەترسى بۆ سەر نەتەوەیی کورد لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دروست نەبێت ، ئەمەش خۆى لەخۆیدا داگیرکەران و دوژمنانى نامەرد و فاشیزم و تیرۆریست  ومافیاکانى تووشى هیستریا کردۆتەوە ، دەیانەوێت کورد وەک هۆکارێکى سەقامگیرى و ئاشتى نەبێت لە ناوچەکەدا ، ئەو ئاشتى و ئارامییەى هەمیشە سەرۆک بارزانى جەختى لەسەر دەکاتەوە و  هەمیشە هەوڵى چارەسەرى لۆژیکانە و ئاشتیانەى بۆ دەدات ، بەڵام ئەو تاقم و گروپە شەڕفرۆشانە هەر لە بیرى ئازاردان و سزادانى گەلى  کوردن لە ناوچەکە دا وبەتایبەتى هەرێمى کوردستان 
  دژایەتى کردن کوردوستان ، وەک کەلتوورێکى لە نێو ئەو دەوڵەتە داگیرکەر و فاشیزمانە و بەتایبەتى عێراقى دوێنى و ئەمڕۆ ماوەتەوە ، بەتایبەتى لە ئێستادا کە سەرکردایەتى سیاسى کوردستان و بەتایبەت رابەرایەتى ژیرانەى سەرۆک بارزانى وسەرۆکى هەرێم و سەرۆکوەزیرانى کوردستان وایانکردووە گەلى کورد و قەوارەى کوردستان لەو جەنگە ناوچەییە دا تێوەنەگلێن ، ئەوەش نەیارانى تووشى بێ ئومێدى کردۆتەوە ، بەڵام ئەو  دیپلۆماسى و سیاسەتە سەرکەتووانەیە وایکردووە ، کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى و زڵهێزانى دونیا هەمیشە پاڵپشتى قەوارەى هەرێمى کوردستان کبەن لەڕووى سیاسى و سەربازى و داراییەوە و ئەوەتا هەر عێراقە چاوى لە دەستى کوردستان تا نەوت هەناردە بکات ، ئەوانەى دوێنى ڕێگریان دەکرد ئێستا بەهۆى شکستەکانیانەوە پاشگەزبوونەتەوە ، لەکاتێکدا لەماوەى 23 ساڵى رابردوویاندا بەهۆى سیاسەتە هەڵەکانیان و حکوومڕانى هەڵە تووشى هەرەسهێنانى سیاسى و ئابوورى بوونەتەوە ، بۆیە دەیانەوێت بەڕێگەى مووشەکباران  و درۆنبارانى کوردستان ، ئەو هەرەسهێنان و ڕیسوایی و گەندەڵییە ملیاردۆلارییەکانیان بشارنەوە و ڕێگریش لە پێشکەوتن و  گەشەسەندنى زیاتر هەرێمى کوردستان بگرن و لەو لاشەوە تەنیا ئیدانەکردنیان بەڕێگە بەیاننامە و لێژنەکارییەوە هیچى تر 
بۆیە ئیتر کاتى ئەو هاتووە چیتر کات بە بەکرێگیراونەوە بەهەردە نەدرێت ، عێراقى دوێنێ و ئێستاش هیچ سوودێکى نابێت بۆ گەلى کورد و کاتى ئەوەیە بەڕێگەى هەوڵە سیاسى ودیپلۆماسییەکانەوە ،نەتەوەیی کوردیش چیتر نەبێتە قوربانى بەرژوەندى ناوچەیی و نێودەوڵەتیی وخاوەن سەروەرى و دەوڵەتى خۆى بێت ، کاتى ئەوەش هاتووە کوردستان خۆى لەگەڵ عێراق یەکلا بکاتەوە ، واتە یان دەبێت ڕێز لە دەستوور و بودجە بگرێت و باوەرى بە هاوبەشى و سازان و هاوسەنگى هەبێت لە حکوومڕانیدا و ڕێگریش لەو گروپە تیرۆریستانە بکات کە رۆژانە خەڵکى کوردستان شەهیدوبریندار دەکەن یانیش کاتى ئەوە هاتووە لە هەر دەرفەتێکدا کە لەبەرژوەندى گەلى کورد و هەرێمى کوردستان لە گۆڕانکارییەکان ئەوە سوودى لێوەربگرین و بڕیارى چارەنووسساز لە نێو ئەو دوو دەوڵەتە مەترسیدار و فاشیزمە بدەین

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP