دواین هەواڵ

هەرێمی کوردستان؛ لەنێوان ململانێی هێزەکان و ئیرادەی مانەوەدا

‌تەنیا کوردی

3 کاتژمێر پێش ئێستا

کۆی ئەم مووشەک و دڕۆنانەی ئاراستەی ھەولێر دەکرێن، ئەمە ئەم رۆژەبوو کە دەبوو رووبدات..
ھەرێم دوژمنی ھیچ لایەنێکی سیاسی نییە، بەڵام لە پەنای بە ئامانجگرتنی بنکەی ھاوپەیمانان لە ھەرێم، لێدان لە ژێرخانی ھەرێم ئەمە حساباتێکی وردە کە کۆنتڕۆڵی ئەم دۆخە لە ئەستۆی حکومەتی فیدڕاڵەو زیانەکە بۆ کۆی عێراقە.
راستە، جوگرافیای ھەرێم راستەوخۆ گرێدراوی ھێڵی پێشەوەی جەنگە..
راستە ئاسمانی ھەرێم ھێڵی تێپەڕینی درۆن و موشەک و فڕۆکەی سێ لایەنی سەرەکی جەنگە ئەمریکاو ئیسرائیل، لەگەڵ ئێران، بەڵام لەگەڵ ھەموو ئەم رووداوانە، ئیڕادەی بەھێزی کوردستانیان ھەنگاوێکی دڵخۆشکەرە، لەگەڵ ھەبوونی سیستەمی بەرگری ھاوپەیمانان و پوچەڵکردنەوەی دڕۆنی میلیشیاکان،  کۆی گشتی ئەم رووداوانە بە قازانجی ھەرێم دەگۆڕێن...
بردنەوەی کاتی ناکاتە سەرکەوتن، کۆمەڵێک گروپی لە یاسا دەرچوو لە عێراق کە پێیان وایە بەم ھێرشانە براوەن، ئەمە بردنەوە نییە باجێکی قورسی سیاسی و مەرگی بەدوادادێ،  بەڵکوو سەرکەوتنی ھەرێم لە کۆی رووداوەکانی ناوچەکە دەبێتە سەرکەوتن و بردنەوە. 
وەک لە نووسینی پێشوتر وتم، باجی مەرگ و سیاسی بەدوادادێ، لەم دوو رۆژەدا دەسپێکی ئەم ھاوکێشەیە دەستی پێکردووە و ھێرش لەسەر ئەم گروپانەیە، ئەگەر ئەم گروپانە نەوەستن، قەبارەی زیانەکانیان گەورەتر دەبێت. ئێستاش حکوومەتی عێراق کاتی لەبەردەستە کە خۆی لە داوی ئەم گروپانە رزگار بکات بۆ ئەوەی عێراق سەرکێشی ئەم جەنگە نەکرێ، ئەگەرنا بەگوێرەی ئەو پێشھاتانەی ھەن، زەرەرمەندی یەکەم لەگەڵ ئەم گروپانە عێراقیش دەبێت.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP