دواین هەواڵ

مەتامۆرفۆز (مەسروور كرمی كردە پەپوولە)

‌كارزان گلی

پێش 1 هەفتە

ئەم وتار هیچ پەیوەندییەكی بە پروپاگندەی هەڵبژاردنەوە نییە


ناونیشانی ئەم وتارە رەنگە بەلاتانەوە سەیر بێت و سەرەتا ئاڵۆز بێت، بەڵام ئەگەر وتارەكە تا كۆتایی بخوێنیتەوە تۆش هەمان بۆچوونت دەبێت، كە ناونیشانی ئەم وتارە رێك لەگەڵ ناوەڕۆكەكەیدا دەگونجێت.

بەگەشتێكی دوو رۆژی چوومە زاخۆی دەلال، ئەوەی بینیم بۆتانی باس دەكەم، ناكرێت بە زاخۆدا تێپەڕیت و نووسەر یان رۆژنامەنووس بیت، هیچی لەسەر نەنووسیت.

هەركە لە تونێلی زاخۆ دێتە دەرەوە، شارێك دەبینیت جیاوازە لە شارەكانی تری عێراق، سروشتێك مێشكت ئارام دەكاتەوە، جوانییەك هەر حەز دەكەیت لێی بڕوانیت، ئەو خزمەتگوزارییەی لەوێ بینینم، مایەی دەستخۆشی و قسە لەسەر كردنە، بەڵام بەشێوەیەكی جیاوازتر باسی دەكەم.

لە ٢٠١٤ لە توركیاوە بەڕێگەی وشكانی گەڕامەوە هەولێر، بەزاخۆدا تێپەڕیم و كەمێك لەسەر پردی دەلال مامەوە و هەر خەمم دەخوارد و رەخنەم دەگرت، دەمگوت چۆن دەبێت زاخۆ ئەو رووبارە جوانەی خابووری بەناودا تێپەڕێت، كەچی بەو شێوەیە لەڕووی خزمەتگوزارییەوە پشتگوێ خرابێت، لەهەموو لایەكەوە پشتگوێ خرابوو، تەنیا كاریان لەسەر تونێلی زاخۆ دەكرد.

بەڵام ئەمجارەیان زاخۆیەكی جیاوازم بینی، بەجۆرێك جوان و پر خزمەتگوزاری بوو، دەبوایە لەگەڵ ئەو شارانەی جیاهاندا بەراوردی بكەیت كە لە زاخۆ دەچن و لەڕووی خزمەتگوزارییەوە پێشەنگن، ئاخر لە هەموو لایەكی زاخۆوە كار كراوە و شارەكە لە وێرانەوە بووە بەو شوێنەی ئەوەی بیبینێت سەرسامی دەبێت، ئەوەی بیبینێت ناچارە قسەی لەسەر بكات و دڵخۆش بێت لە هەرێمی كوردستان شوێنێك هەیە مایەی شانازی بێت بۆ هەموو كوردێك.

مەتامۆرفۆز، ئەو پرۆسەیەی كە حەشەرەكان لە كاتی ژیانیاندا بەشێوەیەكی تەواو جیاواز دەگۆڕێن، قۆناغەكانی پرۆسەكە بەو شێوەیەیە:

سەرەتا هەسكە، هەڵكەوتنەوەی هێلكەیەك، واتە لە قۆناغی یەكەمدا حەشەرەكە هەسكییەك دەدات و لەنێو هێلكەدا دەژیت. پاشان قۆناغی لارڤا دەستپێدەكات، كە قۆناغی منداڵییە، دوای هەسك ئەوەی دەركەوت لارڤایە، كە جۆرییەكەیە و بەشێوەیەكی زۆر جیاواز دەردەكەوێت، وەكوو ئێستای مێروو، ئەم قۆناغە زۆر دەخوات و زوو گەشە دەكات.

پاشان دەگاتە قۆناغی پوپا (قۆناغی پوپاوە)، لەم قۆناغەدا لارڤاكە دەچێت بۆ دۆخی پوپا. لەناو پوپادا جەستەی نێوەكی دەگۆڕێت و ئاڵۆز دەبێت، تا ئامادەبێت بۆ شێوەی كۆتایی و دەبێت بە باڵدار كە شێوەی تەواوە.

لەكۆتاییدا حەشەرەكە وەكوو پەپوولە یان مێروو بەشێوەی باڵدار دەردەكەوێت و لەوێوە دەتوانێت دەرفەت و ژیانێكی نوێ دەستپێبكات.

زاخۆ رێك وای لێهاتووە، لە كرمەوە بوو بە پەپوولە و فڕی تا ژیانێكی تازە دەستپێبكات، ئەوەیشی زاخۆی گەیاندە قۆناغی پووپاوە، كابینەكەی رێزدار مەسروور بارزانی بوو.

ئەم كابینەیە هەر ئەوە نییە، شەقام و رێگاوبان و كۆڕنیش و زیادكردنی سەوزایی كرابێت، یان دروستكردنی بەنداو و سایلۆ و ژێرخانی گەشتیاری دروست كرابێت، ئەوەی گرنگە هەموو ئەو پرۆژانەی دروست دەكرێت بە كوالێتییەكی بەرزەوە دروست دەكرێت، بەرزی كوالێتی دڵی خەڵكی خۆش كردووە و پرۆژەكانی زەق كردووەتەوە و وای لە خەڵك كردووە باسی بكات.

ئەم كابینەیە بیرۆكەی كرد بە كردار، وێرانەی كرد بە شوێنی ژیانەوە، تاریكی رووناك كردەوە، رێگاكانی لە رێگەی مەرگەوە گۆڕی بۆ رێگەی ژیان، خەڵكیش چاوی هەیە و دەبینێت، بۆیە دەستی دەخاتە سەر دڵی و بەویژدانەوە دەنگ دەدات. هەمیشە گووتومە دەنگ نامووسە، دەبێت بدرێت بەو كەس و لایەنەی خزمەتی وڵات دەكات و شەو و رۆژ ماندوو نابێت لەدروستكردنی ژێرخان.

سەرۆك وەزیرانی زیرەك و لێهاتوو، وەكوو ئەوەی ژۆن كۆتەر دەڵێت: ”بۆ گۆڕانكاری رووناكییەك پێدەكات، نەك ببێتە رێگر لەبەردەمیدا.“

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP