دواین هەواڵ

پێش گەری دووەمی دانوستاندنەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران

‌نەوزاد هێتوتی

پێش 3 هەفتە

پێش ئەوەی گەری دووەمی دانوستاندنەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران كە بریارە لە 19 ئەم مانگە دەست پێ بكات خەریكە ناكوكی و جیاوازییەكان لە نێوان ھەر دوو شاندی دانوستاندكار زیاتر و تووندتر دەبن.

بەتایبەت دوینێ 15 نیسان كوبوونەوەیەكی زۆر گرنگ لە كوشكی سپی كراووە كە ترەمپ، جێگرەكەی فانس، وەزیری بەرگیری ھیگسس، وەزیری دەرەوەی ماركو رووبیو ، راویژكاری ئاسایشی نەتەوەی مایك والتز، بەرپرسی دەزگای ھەواڵگەری CIA رەتكلیف، نێردراوی تایبەتی ترەمپ بۆ رۆژھەلاتی ناوەراست ستیف ویتكوف و چەند بەرپرسێكی دیكە بەشداریان تیدا كردووە.

لەم كوبوونەوەیە تایبەت بووە بە چونیەتی مامەلە كردن لە گەل ئێران و مەسەلەی بەرنامەی ئەتومی ئەو ولاتە. لە كووبوونەوەكەدا موناقشەیەكی زۆر تووند كراووە و دوو بوچوون ھەبووەن.

َبوچونی یەكەم، كە جێگیر ترەمپ فانس و ویتكوف پاڵپشتیان دەكرد باسی ئەوەیان دەكرد دەبێت بەرامبەر ئێران ھەندێك سازش بكەین و دەبێت رێگە بدرێت ئیران تا ئاستی 3.67 لە پیتاندنی یورانیوم بەردەوام بێت. ھەروەھا پێیان وابووە گوشاری زۆر بۆ سەر ئێران دەبێتە ھۆی ئەوەی رێككەوتن نەكرێت.

لەلایەكی تریشەوە، ماركو رووبیو و والتز راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەی لە گەل ئەوە بوون كە دەبێت گوشارەكان لە سەر ئێران تووند بكرین و تاكوو ئێران بە تەواوەتی دەستبەردای بەرنامەی ئەتۆمی خۆی ببێت. ھەروەھا زۆر لە ئەندامەكانی كونگرێسیش لە گەل ئەم بوچوونەدان. ترەمپیش لە نێوان ئەو دوو ھەولوێسیتە لێكجیاوازەدا قسەی كوتایی نەكردوە بەلام پێدەچیت بەو ئاراستەیە ھەنگاو بھاوێژێت كە ئێران بەتەواوی دەستبەردای بەرنامەی ئەتومییەكەی ببێت. بەتایبەت دوای ئەو كووبونەوەیە كە كراوە، نێردراوی ترەمپ ویتكوف لە پوستیك لە ئیكس باسی ئەوەی كرد ئێران دەبێت دەستبەرداری تەواوی بەرنامە تومییەكەی ببێت. ئەمەیش ئاماژەیەكە بەوەی لە بوچوونی پێشووەكەی پاشەكشەزی كردوە.

بویە، ئەگەر ئەمریكا لە سەر ئەم بو چوونە سوور بێت كە دەبێت ئێران دەستبەرداری تەواوی بەرنامەی ئەتومییەكەی بێت. ئەوكات پێدەچیت ئێران ئەمە قەبول نەكات و دانوستاندنەكان بگەنە رێگەیەكی داخراو.

لەمەیش گرنگتر ئەوەیە ئێستا ئیدارەی ئەمریكا باسی ئەوەد ەكات كە بەرنامەی مووشەكی ئێرانیش بەشێكی گرنگ دەبێت لە تەوەری دانوستاندنەكان.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP