ڕێککەوتنەکەی مەزلوم عەبدی و ئەحمەد شەرع ڕێککەوتنێکی زور ناڕوون و مەتاتییە و هەموو بەندەکان رێککەوتنەکە کە لە هەشت خاڵ پێکدێت لە بەرژەوەندی حکوومەتی سووریا نوسراون. لێرەدا بەکورتی بەشێک لە سەرنجەکانی ئەمانەن:
یەکەم، جەخت کردن لە سەر رێز گرتن لە مافی پێکهاتەکانی و بەشداری پێکردن لە دەولەتی سووریادا لە سەر بنەمایی لێهاتووی و کەفائەت، نەک رەگەزی و تایفی . ئەم دەقە زور گشتییە و هێچی تیدا نییە. بوویە ئەم خاڵە هێچ تایبەتمەندییەک بۆ کوردەکان ناهێڵێت. بە تایبەت ئەوە دیمەشقە بریار دەدات کی کەفائەتی هەیە و کی نییەتی.
دووەم، خالێکی تر باسی ئەوە دەکەت دژی دابەشبوونی سووریان. لێرەدا دیاری نەکراوە کام دابەشبوون . چونکە زور جاران باسمان کردووە لە ڕوانگەی حکوومەتی سووریا ئوتونومی، فیدرالی خوسەری و دەولەت هەموویان یەک مانا دەدات ئەویش دابەشکردنی سووریایە. کەواتە بە پێ ئەم دەقە کورد هێچ کام لەو فەرمانەی حکوومرانی نابێت
سێیەم، تێکەڵکردنی هێزە سەربازییەکانی لە گەڵ دامەزراوە سەربازییەکانی سووریا. لێرەدا دیار نییە کورد بە چ شێوازێک لە چوارچێوەی دامەزراوەی سەربازیدا جێگەی خوی دەکاتەوە. لە ڕوانگەی حکوومەتی سووریا نابێت هێزێکی لە دەرەوەی هێزی سەربازی بنێنێت و زۆرجاران باسیان کردووە هەر هێزێکی لە دەرروەی دامەزراوەی سەربازی واتە هێزی لادەر دەبێت رووبەرووی ببێتەوە. بوویە، لێرەدا دیار نییە چون هێزەکانی کوردی تێکەڵ بە هێزەکانی سووریا دەکرێت. ئایا تایبەتمەندی خۆیان دەپارێزن یان هەلدڵوەشین.ڵێرەدا ئەگەر هێزە کوردییەکان لە چوارچێوەی دەستووری سووریا تایبەتمەندی خوی نەبێت و ئەرکی پاراستنی ناوچە کوردییەکان نەبێت واتە ئەمە مانای چەکردنی هێزی کوردی دێت ئەمەیش هەمان سیاسەتی تورکیا و سووریایە بو چەکدانانی هێزی کوردی.
چوارەم، خاڵێکی تر باسی دامەزراوە مەدەندییەکان و دەروازەسنوورییەکان و سەرچاوەکانی وزە دەکات
دیسان ئەم خالەش لە بەرژەوەندی حکوومەتی سووریا نوسراوە کە مەبەستی راستەوخوی و ناراستەوخو رادەستی کردنی دەروازە سنووری یەکان ، سەرچاوەکانی وزە و دامەزراوە مەدەندییەکانە بە دیمەشق.
پێنجەم، خاڵێکی تر جەخت کردنە لە سەر رووبەرووی بوونەوەی پاشماوەکانی ئەسەد و هەر هەرەشەییەک کە لە سەر سووریا درووست ببێت. ئەم خالەش دیسان لە بەرژەوەندی دێمەشق نوسراوە.
چونکە دەیەویت هێزی کوردی بەکار بهێنێت دژی هەڕەشەی عەلەوییەکان، پاشماوەکانی ئەسەد و تەنانەت هەرشەکانی ئیسرائیلیش .
واتە وەک چون دوای شەری یەکەمی جێهانی کورد شەری بو تورکەکان دەکرد و دواتریش پێیان گوت ئێوە تورکن. ئەلشەرعیش دەیەویت هەمان سیاسەت بەرامبەر کورد پراکتیزە بکات بە گشتی رێککەوتنەکە خرابە و هێچ خاڵێکی روون و دیاری تییدانییە و هەموو خاڵەکان زور زور گشتین و لە بەرژەوەندی سووریا نوسراون.
لە هەموویان گرنگتر ئەوەیە بووچی لەم کاتەدا ا ئەو رێککەوتنە کراوە. هۆکارێکە ئەوەیە ئێستا بە هۆی هێرشی ئەم چەند روژە بو سەر پێکهاتەی عەلەوییەکان و کوشتنی خەلکی مەدەنی گوشار لە سەر سووریا درووست بوو و رووی راستەقینەی ئەو هێزە ئیسلامییە سونییە توندرەوە پێشانی دەرەوەیدا.
بوویە بەو رێککەوتنە دەیانەوێت بێڵێن ئێمە رێز لە پێکهاتەکانی دەگرین.
هەروەها دەیانەوێت رای گشتی بە پرسی کورد مەشغول بکەن بوو ئەوەی تەرکیز لەسەر کوشتنی خەلکی سیڤیلی عەلەوی نەمێنێت.
لە هەمان کاتیشدا وەک باسم کرد کورد بکەنە بەشێک لەو شەرە لە رێگەی ئەو خاڵەی باسی ئەوە دەکات پێکەوە رووبەرووی هەموو کەرەشەکانی دەبێنەوە.