دواین هەواڵ

ئێدارەی دووەم تڕەمپ و ھەرێمی كوردستان

‌نەوزاد هێتوتی

07/03/2025

بەشی پێنجەم(5)

ئەوەی دیارە سەبارەت سیاسەتی تڕەمپ بەرامبەر كورد دەبێت دوو پرس لێكجیابكەینەوە پرسی ھەریمی كوردستان و پرسی رۆژئاوای كوردستان. دیارە، ئەمریكا و ھەرێمی كوردستان پەیوەندی زۆر باشیان لە گەل یەكتر ھەیە و زۆر بەرژەوەندی ھاوبەش لە نێوانیاندا ھەیە لەوانە پرسی دژایەتی كردنی تیرۆر، سەقامگیری كردنی عێراق وراگرتنی ھاوسەنگی لەسەر ئاستی ناوخۆی ودەرەكی، كەمكردنەوەی ھەژموونی ئێران و گروپە میلیشیاكان، پرسی ئابووری و وزە. لە ھەموو ئەم پرسانەدا ھەرێم رولێكی باش و ئەكتیڤی ھەیە. بوویە، پێناچیت سیاسەتی تڕەمپ بەرامبەر ھەرێم گۆرانكاری زۆری بەسەردا بھێت.

ئەوەی دیارە، بەردەوام ئەمریكا لە چوارچێوەی عێراقدا مامەلە لە گەل ھەرێم دەكات و سیاسەتی ئەمریكا بەرامبەر ھەرێم بەشێك بووە لە سیاسەتەكانی بەرامبەر عێراق. بە ئەگەری ھەرە زۆر سەبارەت بە پرسی ھەرێم ترەمپ زیاتر لە چوارچێوەی دامەرزراوەكاندا مامەلە لە گەل كورد دەكات و مامەلە كردنەكە كەسێی نابێت. چونكە لە عێراقدا ترەمپ دووستێكی نزیكی نییە پەیوەندی بەھێزی لە گەلدا ھەبێت وەك ئەوەی لە و توركیا و رووسیا ھەیە. نەك ھەر ئەمە، ترەمپ زیاتر لە چوارچێوەی سیاسەتی گوشار خستنە سەر ئێرانیش مامەلە لە گەل عێراق دەكاتو ئەمەیش راستەوخو یان ناراستەوخو لە بەرژەوەندی ھەرێم دەبێت. لەم رووەوە، دەكرێت بێڵێین كە تڕەمپ زیاتر رێگەی وەزارەتی دەرەوەی، بالوێزیخانە و راوێژكارەكان مامەلە گەلە گەل ھەرێم دەكات. بێگومان، ئەمەیش لە بەرژەوەندی كورد دەبێت چونكە وەك ئاماژمان پێكرد ئەگەر تڕەمپ لە رێگەی دامەزراوەكانەوە مامەلە لەگەڵ ھەرێم بكات، و دوور بكەوێتەوە لە مامەلەی كەسی ئەوكات بە ئەگەری زۆر پالپشتی بۆ كورد زیاتر دەبێت، چونكە بوچوون و تیروانینی بەشێكی زۆری دامەزراوەكانی ئەمریكا و كەسە دیارەكان لە سەر كورد پوزەتیڤە و كورد دووستی زۆری ھەیە لە دامەزراو كارێگەرەكانی ئەمریكادا لەوانەش لە كونگریس و كوشكی سپی، پینتاگون و وەزارەتی دەرەوە.

ئەمەیش وادەكات سیاسەتی تڕەمپ لە چەندین لایەنەوە دەكرێت لە بەرژەوەندی ھەرێم بێت: یەكەم،سیاسەتی گوشار خستنە سەر عێراق، گرووپ و چەكدارەكان و ئێران فاكتەریكی گرنگە لە سیاسەتەكانی ترەمپ بەرامبەر عێراق. بەتیابەت وەك ئاماژەمان پێكرد ئێدارەی ترەمپ جەخت لەسەر چەكدانانی گروپە چەكدارەكان دەكات. بێگومان ئەمەیش لە بەرژەوەندی ھەرێم دەبێت. بەتابەت گوشار درووست كردن لە سەر گروپە چەكدارەكان یان تێكەڵكردندیان لە گەل سوپای عێراق وادەكات كارێگەری ئەم گروپانە لە گورەپانی سیاسی عێراقدا لاواز ببێت. ئەمەیش وادەكات كەمتر بتوانن ھەرەشە لە ھەرێم بكەن یان بە مووشەك و دروون ھێرش بكەنە سەر ھەرێم. بەپێ سەرچاوە ھەوالەكان ئەمریكا مەسیجی زۆر توندی بۆ عێراق ناردووە داوای كرددووە سنوورێك بۆ گروپە چەكدارەكان دابنرێت. ھەروەھا سەرچاوەكان باسی ئەوەش دەكەن كە ئەمریكا بەتەمایە بەشێكی زۆری گروپەكانی حەشدی شعبی بخاتە لیستی رەش و تیرورەوە و سزایی ئابووری بە سەریاندا بسەپێنێت.

دووەم، سەبارت پرسی مانەوەی ھێزەكانی ئەمریكا لەوانەیە تڕەمپ بەو شێوەیە ھەنگاو نەھاوێژێت كە ھێزە شیعەكان و ئێران داوای دەكەن. بەتایبەت لێكتێگەیشتنێك ھەیە لە نێوان ئەمریكا و عێراق بۆ كشانەوەی تەواوەی ھێزەكان و بە پێ لێكتێگەیشتنەكەی ئیدارەی بایدن و عێراق، بریارە تاكوو سالی 2026 تەواوەی ھێزەكان لە عێراق بكێشنەوە. ھەرچەندە تاكوو ئێستا ئیدارەی تڕەمپ ھیچ لێدوانێكی نەداوە سەبارەت ئەم رێككەوتنەی، بەلام ئاماژەكان بەو ئاراستەیەن كە تڕەمپ بەو ئاسانییە ناچێتە ژێرباری ئەو لێكتێگەیشتنە. بەتایبەت ئەمریكا یەكێك لە پایەكانی سیاسەتەكەی ئەوەیە كە ھەژموون ئێران و گروپە چەكدارەكان كەم بكاتەوە. بێگومان ئەمەیش سەری ناگرێت ئەگەر ئەمریكا تەواوی ھیزەكانی لە عێراق بكێشیتەوە. بێگومان كورد و سوونەكانیش پالپشتی ئەوئاراستەیە دەكەن كە دەبێت ھێزەكانی ئەمریكا لە عێراقدا بمێنن بۆ ئەوەی رێگری بكەن لەوەی ھێزە شیعەكان دەست بەسەر تەواوی پرۆسەی سیاسیدا بگرن.

سێیەم، خالێكی دیكەی گرنگە ئەوەیەكە ئەمریكا گوشارەكانی تووندتر كردوە لە سەر عێراق بۆ ئەوەی ھەرچی زۆوە رێگە بدات ھەرێم نەوتەكەی ھەناردە بكاتو لە پەویەندی تولەفونی نێوان سوودانی وماركو بووبیو كە لە 25 شوباتی 2025 ئەنجام دار جەخت لە سەر ئەو خالە كراووە. تەنانەت بەپێ سەرچاوە ھەوالەكان ئەمریكا ھەرەشەی سەپاندنی سزای تووند بەسەر عێراقدا كردووە، ئەگەر بەردەوام بێت لە سەر سیاسەتی دژایەتی كردنی ھەناردە كردنی نەوتی ھەرێم. دیارە، سیاسەتی ئەمریكا لە پالپشتی كردنی نەوتی ھەرێم نەوتی ھەرێم، پەیوەندی بە چەند خالێكی گرنگەوە ھەیە.

یەكەم، ئەمریكا مەبەستیەتی رێگە لەوە بگرێت نەوتی ھەرێم بە قاچاغ رەوانەی ئێران بكرێت. دووەم، لە كاتێكدا ئەمریكا دەستی كردووە بە سەپاندنی زۆرترین گوشاری ئابووری بەسەر ئێراندا، دەیەوێت ھەموو سەرچاوە داراییەكانی تەھران وشك بكاتەوە و رێگە لەوە بگرێت ئێران لە رێگەی نەوتەوە پارە و داھات كوبكاتەوە و درێژە بە ھەرەشەكانی بدات دژی ئەمریكا و ھاوپەیمانەكانی. بەتایبەت تڕەمپ بەلێنێداوە كە رێژەی ھەناردەركدنی نەوتی ئێران بگەینێتە سفر بۆ ئەوەی ئێران ناچار بێت رێككوتنی ئەتۆمی لە گەل ترەمپ واژۆ بكات.

سێیەم، لە كاتێكدا تڕەمپ دەستی كردووە بە سەپاندنی زۆرترین گوشاری ئابووری بەسەر ئێراندا، مەبەستیەتی بازاری جھیان توشی ناسەقامگییر نەبیت و نرخی نەوت بەرز نەبێت. بوویە، لەلایەك ئەمریكا ھانی ھاوپەیمانەكانی دەدات بەتایبەت سعوودیە بۆ ئەوەی رێژەی ھەناردەكردنی نەوت بەرز بكاتەوە. لەلایەكی تریشەوە، نەوتی كوردستانیش لەم رووەوە دەتوانێت كەلێنێكی باش لە سەقامگیر كردنی نرخی نەوت لە بازارەكانی جێھان پربكاتەوە. ئەمە لە كاتێكدایە لە ماوەی چەند سالی ڕابردووەدا ھێزە شیعەكان و ئێران ھەموو ھەولێكیا داووە بۆ ئەوەی شكست بە كەرتی وەز لە ھەرێم بھێنن و دەست بەسەردا بگرن.


Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP