دواین هەواڵ

سەرکەوتنی ترەمپ گەرانەوە بۆ ناسیۆنالیزم و پێشبینی و گۆرانکارییە چاوەروانکراوەکان

‌ئەبوبەكر كاروانی

06/11/2024

(١-٢)

سەرەنجام ترەمب

و کۆمارییەکان بردییانەوە، ئەمریکاو جیهان لەبەردەم خولێکی نوێی سەرۆکایەتی ترەمب و دەرکەوتەکانیدان.

قسەکردن لەم کاتەداو لە پەیوەندی بەم رووداوە جیهانییەوە زۆر هەڵدەگرێت، بۆیە ئێمە تەنها بەئاماژەکردن بەکۆمەڵێ ناونیشان و هێڵی گشتی وازدەهێنین و ناچینە ناو وەردەکارییەکانەوە، هەموو ئەوەش لەکاتێکدایە کە هێشتا زووە بۆ ئەوەی بەروونی سیاسەتی ئەم قۆناغەی ئەمریکاو سەرۆکە نوێکەی بزانرێت، هەروەها ئەوە روون ببێتەوە کە داخۆ ترەمپی ئێستا هەمان ترەمپی خولی پێشووی سەرۆکایەتیە، یاخود ئەزموونە پێشووەکەی و گۆرانە جیهانییەکان دەستکاری هەندێ دیدگاو شێوازی کارکردنیان کردووە؟بەڵام ئەوەی لە بانگەشەی هەڵبژاردن و پەیامی دوای سەرکەوتندا گوێمان لێبوو پێمان دەڵێن، ناوبراو پێ لەسەر چەسپاوەکانی رابردووی دادەگرێتەوە بەئەزموونێکی زیاترو پشتیوانییەکی بەهێزی کۆمارییەکان، لە سۆنگەی هەژموونیان بەسەر کۆنگرسەوە.

زمانی گووتارو چەمك و دەستەواژە بەکارهاتووەکانی وتارەکەی ترەمپیش دووای بردنەوەی، تەنها باس لە سەرکەوتن لەچوارچێوەی رێساکانی گەمەکەو سیستمدا ناکات، بەڵکو بەهەناسەی دووبارە بیناکردنەوەیان و دەستکردن بەقۆناغێکی نوێی زێرین و گێرانەوەی رێزو شکۆ بۆ ئەمریکا قسەدەکات، کە زمانێکی ناسیۆنالیستانەی پۆپۆلیستانەیە، لانی کەم لەهەندێ ئاستدا و لەچوارچێوەی تەوزیفکردنێکی نوێ، گەرانەوەیە بۆ بەشێ لەخەونی ئەمریکا بەوجۆرەی هەندێ لە باوکە دامەزرێنەرەکان موژدەیان پێداوە.
سەرکردایەتی لاوازی بایدن و تیمەکەشی لە هەندێ روەوە لە قۆناغی رابردوودا، گەر بەشێوەیەکی کاتیش بێت رەونەقێکی زۆرتر بەم گووتارە شکۆخوازییە دەدات. دوای ئەم پێشەکییە گشییەش دەخوازین لە دوو توێی ناونیشنانەی خوارەوە، هەندێ بیروراو لێکدانەوەی گووشراوو پوختە، دەربارەی دووبارە سەرکەوتنەوەی ترەمب ودۆخ وسیاقە چاوەرێکراوەکان، بخەینە بەردەم خوێنەرانی خۆشەویستمان :

یەکەم / هۆکارەکانی سەرکەوتن.

لەم روەوە دەتوانین ئاماژە بەم خاڵانەی خوارەوە بکەین :

١- جەخت کردنەوە لەسەر درووشمی ئەمریکا پێش هەموو شت و پرسی ئابووری، کاریگەری ئەم هۆکارە لەوێوە زیاتر تێدەگەین کەلە٤٥٪ دەنگدەران ئاماژەیان بەوە کردووە لەم چوار ساڵەی حوکمرانی دیموکراتەکاندا باری ئابوریان بەراورد بەرابردوو خراپتر بووە، وروژاندنی پرسی پشتیوانی دارایی ئیدارەی بایدنیش لە جەنگەکان و بەتایبەتیش ئۆکراین خزمەتی پرووپاگەندەیی زۆری کرد.

٢- نوێنەرایەتیکردنی هەست ومەترسی وبەرزەمن و وێنای، پیاوی سپی ئەمریکی، کە لە هەژموونی ئەوی دی نەژادی و بەزۆرینە بوونی لەئایندەدا دەترسێت و لەرووی فیکری وئابووری و سیاسی وئەخلاویشەوە هێشتا ئامادەیی ئەودۆخەو لێکەوتەکانی نییە، چوونکە بەدۆخی قڵپبوونەوەی دەزانێت.

٣- موحافیزەکاریی کۆمەڵایەتی و بەرگریکردن لە بەهاکانی خێزان و دژایەتی جێندەریزم و هاورەگەزبازی کە دیموکراتەکان پشتیوانیان لێدەکرد، ئەوەش وایکرد خەڵکی شارۆچکەو لادێنشین و دیندارەکان لە ئاستێکی بەرزدا دەنگ و متمانەی خۆیانی پێببەخشن.

٤- قۆستنەوەی لاوازییەکانی ئیدارەی پێشوو بەتایبەتیش شەخسی بایدن خۆی و دەرهاویشتەکانی لە سەرئاستی ناوخۆو دەرەوەدا ووێناکردنی دۆخەکە بەوەی پێویستی بەسەرۆك و ئیدارەیەکی بەهێزو یەکلاکەرەوەو خاوەن بریارهەیە.

دووەم / لە ئاستی دروستکردنی بریاری سیاسی و ئیدارەداندا بە سەرنجدان لە ئەزموونی رابردووی و و گووتاری سەرکەوتنەکەی دەکرێت ئاماژە بەم خاڵانە بکەین:

١- زۆرتر بەتەوەر بوونی سەرۆك لە دارشتنی بریارو سیاسەتەکاندا و لاوازتر بوونی دامەزراوەکان لەم بووارەدا، وەك رەنگدانەوەیەکی سرووشتی پۆپۆلیزم لەبیرکردنەوەو گووتارو رەفتاردا.

٢- هەوڵدان بۆ لاوازکردنی رۆڵی چاودێرانەی میدیا بەسەر کاروباری حکومەتەوە.

٣- لاوازتربوونی رۆڵی کۆنگرێس لە چاودێریکردندا، لە سۆنگەی هەژموونی کۆمارییەکان بەسەرییەوە و بەهێزیی سەرۆك.

٤- کاریگەری دۆستایەتی تاکەکەسی سەرکردەکان لەگەڵ ترەمپدا لە دوورو نزیکی سیاسی وئابوری و سەربازیدا.

٥- نەبوونی دڵنیایی لای زۆربەی سەرکردەو وڵاتانی جیهان لە ئایندەی خۆیان و ولاتەکانیان و سرووشت و ئاستی پەیوەندییەکانیان بەئەمریکاوە، لە سۆنگەی ناجێگیریی هەڵوێستەکانی سەرۆکی ئەمریکاو پێشبینی نەکردنی پێویستی جۆری بیرکردنەوەو بریارەکانی لە داهاتوودا.

سێهەم / سیاسەتی دەرەوە : لەم روەشەوە دەکرێت ئاماژەیەکی خێرا بەم چەند خاڵەبکەین:

١- کارکردن بەگوێرەی ئەو تیۆرەی پێی وایە هێزی دەوڵەت لە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان لە بەهێزی تواناکانی دەوڵەت خۆیدایە نەك هاوپەیمانی لەگەڵ ئەوانی دی. ئەوەش کۆمەڵێ بەرەنجامی لێدەکەوێتەوە لەوانەش:=

‌* مامەڵەکردن بە عەقڵییەتی سەفقەی بازرگانی و قازانج و زیانی ئابووری و کەمتر گرنگیدان بە بەهاکان و پەرەدان بە دیموکراسی.

گۆرینی هاوپەیمان بە پاشکۆو هاوپەیمانییەتە سەربازییەکان بە کۆمپانیایەکی هاوبەشی سەربازی و دەستکاریکردنی ئەو پێوەرو وێنایەی زلهێزی ئەمریکاو هەژموونی بەسەر ئەوانی تردا دەبەستێتەوە بە پارێزگاریلێکردنی ئەمنی و پارەخەرجکردن لەو پێناوەدا.
** کاتی و تاکتیکی بوونی مامەڵەکان جگە لە ئیسرائیل کەلە دەرەوەی پێوەرەکانەوەیەو لە ریزی قازانجکاران حسابی بۆ کراوە.

٢- بەکارهێنانی چەکی ئابووری بۆ ئیدارەدانی ململانێکان و بەدەستهێنانی بەرژەوەندییەکان و دوورخستنەوەی مەترسییەکان دووبارە دارشتنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ دۆست و دوژمنەکاندا هەریەك بەجۆرێك هاوکات لەگەڵ هەرەشەکردن بە توانا سەربازییەکە لەکاتی پێویستدا.

لەبەرتیشکی ئەوەی لەسەرەوە وتمان پەیرەوکردنی سیاسەتی زۆرترین قازانج بەکەمترین تێچوو.

٤- لەناوەوە گەرانەوە بۆ دەرەوە لە دارشتنی سیاسەتی دەرەکی واتە پەیرەوکردنی *سیاسەتێ خزمەت بەو وێناو ستراتیژە بکات لە ناوەوە بۆ ئەمریکا کێشراوە.

** قورسایی خستنە سەر چین لە ململانێکاندا لەرێی گەرانەوە بۆ سیاسەتە نەتەوەییەکان و سنووردانان بۆ جیهانگیری و دام و دەزگاکانی، بەحوکمی ئەوەی مەزنترین رکابەری ئابووری ئەمریکایە لە جیهانداو مەترسی ئەوەشی لێدەکرێت گەر بەری پێنەگیرێت پێش ئەمریکا بداتەوە.

٥- کەمتر پابەندبوون بە رێساکانی یاسای گشتی نێودەوڵەتی و ئەوسیستمە نێودەوڵەتیەی لەدوای جەنگی جیهانی دووەمەوە هاتۆتە کایەوەو مامەڵە لەگەڵکردنی لە روانگەیەکی نەتەوەیی ا گووڵبژێرانەوە. ئەوەش لەرووی ستراتیژەوە دەچێتە خزمەت بانگەشەکارانی فرە جەمسەری سیستمی نێو دەوڵەتی، گەرچی ئەمریکا درێژەدەدا بەخاوەندارێتی سیستمە نەخۆش و لاوازەکە بە مەبەستی رێگریکردن لەو ئامانجەو پاساودانی بەشێ لە سیاسەتەکانی

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP