هەر لەسەرەتاى دەستپێکی بانگەشەى هەڵبژاردنەکانى کوردستانەوە زۆر جار گرژى و ناخۆشی لێرەو لەوێ لە نێوان حزب و لایەنە بەشداربووەکانی هەڵبژاردن و لایەنەکان بەتایبەت نوسەران وچاڵاکوان ڕۆشنبیران ڕۆژنامەنوسانی کوردستان خۆیان دەکەونە بەرسێرەی لایەنەکان بۆ ئەوەی پەڵکێشی نێو کێشمە کێشمی بانگەشە بکەن لەجیاتی ئەوەی هەستی نەتەوایەتی بوونیان زاڵ بێت بۆ نیشتمان تایبەتیەکانى دێن درز دەخەنە نێو کۆمەڵگا گۆمەکە دەشلەقێنن فتیلەی شەڕ ئامەدە دەکەن دەکەونە جنێودان و لەکەدار کردنی ئەم و ئەو خەباتی یەکتر ناشیرین دەکەن دەکەونە سەنگەر لەیەک گرتن بەڕەفتاری ناشیرین خەڵک فریودەدەن،
لەجیاتی ئەوەی دروشمی ئاودان کردنەوە کردنەوەی باڵەخانەو شەقامی نوێ بەرزپرد بۆ خەڵک بەرزبکەنەوە تیرو توانج لەیەکتر ئەدەن،
بەداخەوە ئەوەی من دەبینم هیچ جۆرە شارستانیەکی تێدا نیە بەڵێ هەموو تاکی ئەو نیشتمان ئازادە پاڵپشتی چی لایەنێک دەکات بەباڵ و شانی پارتەکەی هەڵدا بەڵام نابێت ببێتە هاندان وتیر لەیەکتر وەشاندن یان ببیتە هۆکاری نانەوەی دوبەرەکی لەنێوان لایەنەکان چونکە ئەنجامی خراپی لێ دەکەوێتەوە. داگیرکەرو دوژمنان سوودی لێ دەبینن،
باپێچەوانەی بکەینەوە بۆ ئەوەی خەونی دوژمنان لەبار ببەین
با هەموو نوسەرو ڕۆژنامە نوسەکان چاڵاکوانان قەڵەمەکانیان بۆ خزمەت کردنی و سە ربەخۆی کوردستان بێت ئەزموونەکەمان لەدوژمنان و ناحەزان بپارێزین.