دواین هەواڵ

ترەمپ….شەهیدی پڕۆژەی دیموکراسیی

‌محەمەد خۆشناو

20/07/2024

مێژووی سیاسی وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا زۆرێک لە حاڵەتی تووندوتیژی سیاسی بەخۆوە بینیووە کە گەیشتۆتە کوشتنی ڕابەرە سیاسیەکان لەوانە سەرۆکانی ئەمەریکا….دوناڵد ترەمپ-ی سەرۆکی پێشوو و پالێوراوی پارتی کۆماری وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا ، یەکەم سەرۆک نیە کە لە ئەمریکا هەوڵی کوشتنی درابێت ، لەساڵی 1865 «ئەبراهام لینکۆڵن » سەرۆکی 16ی ئەمەریکا کوژرا ، ساڵی 1881 «جیمس گارفێڵد» سەرۆکی 20ی وڵات کوژرا ، ساڵی 1901 سەرۆکی 25 « ولیەم ماکێنلی» کوژرا ، ساڵی 1963 «کیندی» سەرۆکی 35 ی وڵات کوژرا و ، چەندان هەوڵی فاشیلی کوشتنی تر هەر لە « فرانکلین ڕزفلت و کارتەر و ریگان و کلینیۆن و جۆرج بۆشی کوڕ و ئۆباما » دران و سەرکەوتوو نەبوون ،

هەندێک لەو سەرۆکانە کە چەندین جار هەوڵی کوشتنیان دراوە وەک پشیلەی حەوت روحن لەوانە کلینتۆن و ترەمپ ، ئەمە ئەوە دەردەخات کە ململانێیەکی بەهێز لەنێوان لایەنە جیاوازەکان لەناو کۆمەڵگەی ئەمەریکی بوونی هەیە کە دوا هەوڵ ترمپ بوو ، تووندوتیژی چەکداری لەشێوەی زنجیرەیەکی رێکخراو هەر لە سەدەی نۆزدەهەمەوە تا دەگاتە ئێستا درێژبۆتەوە سەر سەرانی دەوڵەتی ئەمەریکا ، هەروەک دەڵێن کە وێنە بەهێزترە لە هەزار وشە ، بۆیە وێنەی خوێن لێچۆڕانی گوێچکەی ترمپ بەسەر ڕومەتی و بەرز کردنەوەی مشتی دەستی و سەیرکردنی هەوادارانی کە پێیاندەڵیت :(Fight - شەڕبکەن) کە توانی زۆر بە باشی و لێهاتوویی تەوزیفی بکات بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەی و ئەم وێنەیە لێکەوتەکانی زۆر قوڵ و گەورە دەبێت ، ئەمە ئەوپەڕی هێز و بوێری پێشان دەدات ،

ئەم وێنەیە بووە مێژوو و بە نەمری دەمێنیتەوە کە گوزارشتە لە جەنگاوەرێکی سەرسەخت و کەللەڕەق کە لە ڕووداوێکی سوریالیدا دەربازی بوو ، ئەمە بوو کە کەسێکی وا پۆپۆلیستی بکاتە پڕۆژەی شەهید بۆ دیموکراسیەت ، ئەو ڕووداوە دراماتیکیە هاوکارێکی زۆرە بۆ ئەو قسانەی کە ترەمپ بانگەشەی بۆ دەکرد کە دەیگوت  : « ئەو» قوربانی پیلانگێڕیە کە لەڕووی سیاسی و کەسیەوە بە ئامانج گیراوە و دەچەوسێنرێتەوە و ستەمی لێدەکرێت ،

ئەم هەوڵی کوشتنەی ڕەوایی دەداتە قسەکانی و شەعبیەتی پێ زیاد و بەهێزتر دەکات ، جگە لەمەش دیمەنە کۆمیدیاکانی «جۆ بایدن» کە بەدریژایی سەرۆکایەتیەکەی دیاربوون کە بوبووە جێگەی گاڵتەجاڕی خەڵکی وڵاتەکەی و جیهان و شکستهێنانی لە ئەدای سیاسی ، پاڵپشتی و هێزێکی تر بوون بۆ ترەمپ ، جوانترین و خۆشترین شەوی ترەمپ 15ی ئەو مانگەی 2024 بوو کە لە کۆنگرەی نیشتیمانی پارتەکەیدا پالێورا بۆ پێشبڕکێی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا و ، وەک پاڵەوانە مێژوویەکان و وێنەی پاڵەوانێک کە لە مردن گەڕابێتەوە  پێشوازی لێکرا ،

ئەو شەوە هەستوسۆزی خەڵک هەر لەپیاوی شەقام تا دەگاتە حزبەکەی لەگەڵیدا بوون و هەموو ناکۆکیە  ناوخۆیەکانی لەگەڵ هێما و ڕەوتەکانی ناو پارتی کۆماری لەبیرکران و کۆنگرەی نیشتیمانیی پارتی کۆماری  لەبەرژەوەندی ترمپ و دەنگە سەربەخۆکانی ئەمەریکا هاوسۆزیەکی دیکەن کە وەک کەسێک لە جەنگێکی چارەنووسسازدا سەرکەوتبیت بۆ بەدەست هێنا ، هەموو ئەمانە ئەوەمان پێدەڵت کە ترەمپ بەرەو کۆشکی سپی دەچێت….پیرۆزە لە سەرۆک ترامپ .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP