دواین هەواڵ

هەنیە، بەرماڵە ڕاستەکەی کڕی !

‌ئاسۆ عەبدوللەتیف

پێش 3 هەفتە

هەرکەس بۆ مزگەوت و ماڵی خوا چوو مانای ئەوە نیە لە دۆستانی خودابێ، دۆستپەیدایی بۆ خودا، ڕێگاکانی لەناو مزگەوتێکی بە ئایدۆلۆژیکراوی سەلامەت و بریسکەداردا نیە، لەڕێگای وەرگرتنی باج و خەراجی مرۆڤی دینی و فریودانیشیان نیە، بە تونێلی زەکاتی ناموستەحەق و پیشەسازی و پێوانەو مەترکاری بەهەشت و بەرماڵکڕینەوە دروست نابێ.

بە جیهادی موستەحەققی نەفس و ماڵی خۆتەوە دەبێ، دەبێ وجودییەن ئازار بچێژیت و بەرماڵت بۆ ڕابخەن، الأجر على قدر المشقة، دۆستانی خودا دەبێ وەک ئیبراهیم پێغەمبەرو یەعقوب(عليه السلام) چۆن کوڕیان کردە قوربانی، هەرئاواش قوربانی بۆ بدەیت بەدڵ و خوێن.

سەرکردەو مەرجەعی دینی دەبێ لەپێشدا کوڕی خۆی بکاتە قوربانی بزاڤ و بانگەوازەکەی و وەک قوربانی سەرکردەکانی حەماس بۆ ئاین و میللەتەکەیان، سازشی لەسەر نەکەن، نەک کوڕەکانت بکەیتە زاوای گەورە پیاوان و دیوەخانی ئاغایان و پەڕلەمانتارو وەزیرو وەزیفەکەت کورت بکەیتەوە بۆ وەزیفەیەکی سیاسیی دونیەوی ناو عەیش و نۆشی سەر میمبەرو فەخامەت و لێگزسی جامڕەش و داوای بەهەشتیش بکەیت!؟

موبەلیغەکانی شەریعەتی ئەم زەمانە، بانگخوازو موختارەکانی فەتوای ناو سورەیاو فەرشە ڕازاوەکانی مزگەوت، وادەزانن دینداری هەر سێڵفی گرتن و دەنگ خۆشی و پرسیارو وەڵامی تیک تۆک و تیڤی و نوێژی ناو میحرابی باق و بریقی شەوانی قەدرو زهوری فەردیە، تێکەوتوون بۆ ناو ئەو مەتاع و غرورو غەریزە کوشندەیە بەرەو کەمالیات و دروستکردنی کۆشکی گەورە و ڕوخاندنی مزگەوتەکان و دروستکردنەوەیان وەک تاقی کیسراو کۆشکی فیرعەون و سوڵتانەکان و وەزیرولدەولەکان و خلیسکاون و ئەستەمە ئیسڵاح بکرێنەوە.

 


Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP